كاتێك ده‌چیته ته‌مه‌نه‌وه ئه‌م ڕاستیانه ده‌زانیت
وێستگە ستایل-
هه‌تا ته‌مه‌ن نه‌ڕوات و قۆناغه‌كانی ژیان نه‌بینیت ڕه‌نگه ئاسته‌م بێت هه‌ڵه و ڕاسته‌كانی خۆتت بۆ جیابكرێته‌وه، به‌ڵام له ڕاستیدا ئه‌و كاته‌ی ده‌چیته ته‌مه‌نه‌وه له‌م ڕه‌فتارانه‌ی خۆت په‌شیمان ده‌بیته‌وه و خۆزگه ده‌خوازیت ئه‌نجامت نه‌دایه.
1- پاره له‌وه زیاتر خه‌رج مه‌كه كه ده‌ستت ده‌كه‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی قه‌رز و بارگرانی له‌سه‌ر شانت دروست نه‌بێت و بتوانیت بێ كێشه بژیت.
2-كارێك ئه‌گه‌ر به‌دڵی خۆشت نه‌بێت زۆر باشتره له‌وه‌ی كارت نه‌بێت چونكه ئه‌مه جگه له‌وه‌ی نانی ژیانتی پێ په‌یدا ده‌كه‌یت له هه‌مان كاتدا زۆر گرفت و كێشه‌ت له‌كۆڵ ده‌كاته‌وه.
3- به‌خشنده و میهره‌بان به ئه‌و كه‌سانه ببه‌خشه كه خراپه‌یان له‌گه‌ڵ كردویت، هه‌میشه ئه‌وه‌ت بیر بێت ته‌مه‌ن كورته و به‌شی ئه‌وه ناكات ڕق و كینه له دڵی خۆتدا كۆبكه‌یته‌وه.
4-خۆشه‌ویستی هه‌موو كات ئاسان نییه و هه‌ندێكجار پێویستی به‌وه هه‌یه هه‌وڵی بۆ بده‌یت و كاری بۆ بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستت بكه‌وێت.
5- ژیان له‌سه‌ر خۆت قورس مه‌كه و بابه‌ته‌كان زیاد له پێویست به جدی مه‌گره و له خۆڕای ژیانی خۆت ئاڵۆز مه‌كه.
له ڕاستیدا مامۆستای ژیان ئه‌و وانانه‌ت فێر ده‌كات كه له هیچ جێگه‌یه‌ك فێری نه‌بویت
AM:08:44:18/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2400
جار خوێنراوه‌ته‌وه