به‌وێنه..شاجوانی جیهان له میسره
وێستگە ستایل-
میسر به هه‌ره‌مه‌كانی ناسراوه و ته‌نها ئه‌وه‌ش نییه به‌ڵكو گه‌شتیاران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه ڕوی تێده‌كه‌ن و له‌وانه‌ش كه‌سه ناسراوه جیهانیه‌كان، ئه‌گه‌ر ده‌شپرسیت ناودارترین كه‌س كێ بووه كه ئه‌م مانگه چۆته ئه‌و وڵاته ئه‌وه وێنه‌كان وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ت ده‌ده‌نه‌وه.
شاجوانی جیهان بۆ ساڵی 2017 " دیمی لی نیل بیترز" وێنه‌كانی خۆی له نزیك ئه‌هرامه‌كانی میسر له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكرده‌وه و زۆر به تامه‌زرۆییه‌وه ده‌ڵێت" من چوومه ناو هه‌ره‌مه‌كانه‌وه"
دیمی ته‌نها بۆ گه‌شت نه‌چووه به‌ڵكو بۆته یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی لیژنه‌ی بڕیاردان له میهره‌جانی میسر له ئه‌مساڵدا و سه‌رسامی خۆی به جوانی ئه‌م وڵاته ده‌ربڕیوه .
ئه‌م خانمه خه‌ڵكی باشوری ئه‌فه‌ریقایه و مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2017 بوه شاجوانی جیهان كه له شاری "لاس فیڤاس" له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه‌چوو ، و شاجوانی كۆڵۆمبیا بووه هاوه‌ڵی یه‌كه‌می ئدیمی و شاجوانی جامایكا بووه هاوه‌ڵی دووه‌می.
PM:01:43:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1333
جار خوێنراوه‌ته‌وه