ڤیدیۆ.. بۆ ئەمریکییەک حەز لە دەنگی قورئان خوێنێکی کورد دەکات؟
وێستگە ستایل-
نوسه‌ر و وه‌رگێڕ "توانا ئه‌مین" له‌ڕێی هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام ڤیدیۆیی كوڕێی ئه‌مه‌ریكی بڵاوكردۆته‌وه كه گوێ له قورئان خوێنی كورد " ره‌عد كوردی" ده‌گرێت به‌چێژه‌وه.
توانا ئه‌مین له‌سه‌ر ڤیدیۆكه نوسیویه‌تی "ڕاستە کوڕە کوردەکە دەنگی خۆشە و زۆریش خۆشە، ڕاستە خوێندنی قورئان هونەرە و ئەوەی شارەزاییەکی سەرەتایی لە مەقاماتدا هەبێت دەزانێت هەموو جۆرە قورئان خوێندنێک ڕشتەی مەقامێکە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەوەیە بزانی پیت شەپۆلی هەیە، کە چەند پیتێکی گونجاو پێکەوە و لەتەنیشت یەکەوە وشەیەک دروست دەکەن، هارمۆنییەتێک دروست دەکەن، ئەم هارمۆنییەتە پشوو دەدات بە مێشکی تۆ، ئینجا ئەگەر ئەم وشانە ببن بە هەزاران و دەنگ خۆشێکیش بیخوێنیت، ئەوجا چێژەکە دەبێ بە دەیان هێندە، بەکورتی وشەکانی ناو قورئان -جگە لەماناکەیان- وەک هونەری ڕێکخستنی پەیڤ؛ هی هۆشێکی زۆر باڵا و سەروهۆشیاریین، خالیقەکەی زانیوێتی چی لە کوێ دادەنێت...! فەرموون ئێوەش گوێی لێ‌بگرن... دڵنیام دڵتان هێور هێور دەبێتەوه".
به‌شێك له‌و كۆمێنتانه‌ی له لایه‌ن فۆڵۆوه‌ره‌كانی بۆی نوسراوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ڕه‌خنه‌یه و هه‌ندێكی دیكه‌ش ده‌ستخۆشی لێده‌كه‌ن و پێیان وایه قورئان ئارامكه‌ره‌وه‌ی دڵی مرۆڤه.
PM:01:21:17/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3824
جار خوێنراوه‌ته‌وه