دایكان و باوكان پێویسته ئه‌م هه‌ڵانه ڕاست بكه‌نه‌وه
وێستگە ستایل-
له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکی ڕابردوودا چه‌ند هه‌ڵسو که‌وتێکی هه‌ڵه له شێوازی خواردن و شیر پێدانی مناڵان له کۆمه‌ڵگای کوردی دا به‌رده‌وام دووباره ده‌بێته‌وه که زیان به ته‌ندروستی مناڵان و گه‌شه‌یان ده‌گه‌ێنێت که وا پێویسته ڕاست بکرێنه‌وه به زووترین کات له‌وانه:
1- پێدانی شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه یان شیری دایک پاش ته‌مه‌نی دوو ساڵ : پێویسته دوای دوو ساڵ به هیچ شێوه‌یه‌ک شیر له ڕێگه‌ی مه‌مه‌وه نه‌درێت به‌مناڵ، ته‌نانه‌ت شیری دایکیش .
2- پێدانی کۆمه‌ڵێک جۆری میوه‌ی دیاریکراو به منداڵ : زۆرن ئه‌و دایک و باوکانه‌ی که ئه‌ڵێن منداڵه‌که‌مان ته‌نها مۆز یان پڕته‌قاڵ یا یه‌ک دوو جۆر میوه‌ی تر ده‌خۆن، له کاتێک دا لای هه‌مووان ئاشکرایه ئه‌و جۆره میوه هاورده‌کراوانه له ڕووی به‌ها خۆراکیه‌کانه‌وه هیچ کاتێک ناگه‌ن به میوه خۆماڵیه‌کان ؛ وه‌ک ترێ و هه‌رمێ و هه‌نار و گۆیژ و هه‌نجیر .
3-پشت به‌ستن به شروب و ده‌رمانی مه‌ڵتی ڤیتامین بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کاتێک مناڵه‌که ئیشتهای که‌م بێت له بری چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی که‌م خواردنی مناڵه‌که.
4- به‌کارهێنانی ده‌رمانی دژه‌هه‌وکردن ( ئه‌نتی بایۆتیک ) له کاتی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا و ئه‌نفلوانزا.
5- پشتگۆی خستنی کورتی باڵا و که‌می کێشی مناڵ و دواکه‌وتنی تا چه‌ند ساڵێک به پاساوی هه‌مه‌جۆره‌وه.
6- کۆمه‌ڵێک هه‌ڵه‌ی تر که پێشتر له بابه‌تێکی تر بڵاوم کردۆته‌وه به ناوی ( زه‌نگێکی مه‌ترسیدار،مناڵانی کورد ده‌بنه قوربانی ) ده‌توانن له‌م په‌یجه‌وه بیخوێنه‌وه .
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
PM:12:50:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1511
جار خوێنراوه‌ته‌وه