ڤیدیۆ: له‌نجه نهێنی په‌یوه‌ندیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌رون گێژه‌ن ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی گۆرانبێژ له‌نجه عه‌لی له‌ڕێی دیمانه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ یاڵا باس له چه‌ند نهێنیه‌كی ژیانی تایبه‌تی خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت" هه‌مومان كێشه‌ی خۆشه‌ویستیمان هه‌یه و كه‌س خۆی خۆش ناوێت"
له‌نجه باس له‌وه ده‌كات ده‌رون گێژه‌ن جێگه‌ی حه‌وت برا و ڕۆژه‌ی خوشكی و هاوڕێی منداڵی بۆ گرتۆته‌وه و ئه‌و جوانكارانه‌ش كه كردویه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری بچوكردنه‌وه‌ی لوتی و فیله‌ری بۆ ڕێككردنه‌وه‌ی چرچی ناوچه‌وانی به‌كارهێناوه.
له‌نجه له وڵاتی به‌ریتانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و وه‌ك خۆی ده‌ڵێت زۆری كاته‌كان به ته‌نهایه و هه‌ندێكجار براكه‌ی یان كوڕه‌كه‌ی له‌گه‌ڵیدایه به‌ڵام هیچكات بیر له‌وه ناكاته‌وه هاوسه‌رگیری بكاته‌وه، به‌ڵام ئاره‌زوی ئه‌وه ده‌كات ببێت به دایك بۆ جاری دووه‌م.
له‌نجه له ئامێره‌كانی تار و سێ‌تار ده‌زانێت و ده‌ڵێت هه‌موو ئه‌و كۆنسێرتانه‌ی كردومه خۆبه‌خشیه و هه‌ندێكجار لای ئاساییه بێ ماكیاج ده‌ربكه‌وێت و خه‌ونی ئه‌وه‌یه ببێت به ئه‌ستێره‌ی دونیا و له ئێستادا كوڕه‌كه‌ی نزیكترین هاوڕێی ئه‌وه.
AM:11:14:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 21369
جار خوێنراوه‌ته‌وه