‌ئه‌وه‌ی‌ له‌باره‌ی‌ مه‌ڵاشوه‌وه‌ نه‌تزانیوه‌

وێستگە ستایل-

مەڵاشووی سەر(Anterior Fontanele) ناوچەیەکی نەرمە لەبەشی پێشەوەی كەلەی سەر سەروو ناوچەوان بۆشاییەكی شـێوە چـوارلاییە، بە پەردەیەکی نـەرم و بـەهێز داپۆشـراوە، جوڵەیەکی وەک لێدانی دڵی هەیە ،لەکاتی لەدایك بوونەوە تا ١٨ مانگی بەدەست لێدان هەستی پێ دەکرێت.لە ٩-١٨ مانگی دا دادەخرێت و دواتر دەبێتە پارچەیەکی ئێسكی.

گرنگی چیە بۆ منداڵ؟
یەک- دەبێتە هۆی كەمکردنەوەی بچوکبوونەوەی قەبارەی سەر لەكاتی لەدایك بوندا (moulding).
دوو- دەتوانرێت وەك دەرچـەیەک بەكاربهێنرێت بـۆ سۆنەری سەر ، چونکە دوای داخرانی ناتوانرێت سۆنەری سەر بكرێت.

لەکاتی هەر گۆڕانکارییەک بەسەر قەبارە و شێوە یاخود کاتی داخرانەوەی مەڵاشووی سەردا،نیشانەیە بۆچەند نەخۆشیەک کە نابێت پشتگوێ بخرێت.

یەک - ئەگەر هـاتو مەڵاشوو دەرپەڕی (بەرزبووەوە) نیشانەی زیادبونی پەستانی ناو كەلەی سەرە بە هەرهۆیەك بێت ، وەك (هـەوكردنی مێشک یان پەردەكانی مێشك، كۆبونەوەی ئاو لە سەردا، لوی سەر).

دوو - ئـەگەر مەڵاشووی سەر داكـەوت (نزمبووەوە) نیشانەی وشكبوونەوەیە(سكچون و رشانەوەی توند) ،یان بەدخۆراكی توند.

سێ - ئەگەر زوو داخـرایەوە دەبێتە هـۆی : بچـووك بونەوەی سەر، تێکدانی گەشەی مێشك، بەرزبونی پەستانی ناو مێشك نموونە(درێژبون وبەرزبونی كاسەی سەر،نەخۆشی ئەپیرت و كرۆزن).

چوار - ئەگەر درەنگ داخـرایەوە (یان هەر دانەخرا) نیشانەی كۆمەڵێ نەخۆشییە وەکو (کۆبونەوەی ئاو لەسەردا نەخۆشی داون، ئێسكە نەرمە،کەمی هۆرمۆنی سایرۆید، مناڵی نەبەکام، تێکچوونی گەشەی كڕکڕاگەیی "ئەکۆندرۆپلەیژیا"، ئەپیرت).

بیروڕای هەڵە:-
(مەڵاشوو كەوتن)بەپێی بیروڕایەک کەدەڵێت: "ئەگەر پەنجە لە مەڵاشووی سەر بدرێت دەکەوێت بۆ هێنانەوە جێی خۆی پەنجە گەورە لە مەڵاشووی دەم دەدرێت" پزیشکی منـداڵان و پسپۆڕانی بـوارەکە ئەم بیروڕایە بەهـەڵە دادەنێن و دەڵێن کەهیچ بنەمایەکی زانستی لە پشتەوە نییە.

س: راگەیاندنی تەندروستی چەمچەماڵ 


AM:10:52:16/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3289 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌