به‌وێنه...خشڵه تایبه‌ته‌كانی شاژنه‌كه‌ی فه‌ڕه‌نسا له دوبه‌ی نمایشكرا
وێستگە ستایل-
خشڵه تایبه‌ته‌كانی شاژنی فه‌ڕه‌نسا " ماری ئه‌نتوانێت" له شاری دوبه‌ی له ئیمارات نمایشكرا پێش ئه‌وه‌ی له جنێف و له مانگی داهاتودا بخرێته مه‌زاده‌وه.
خشڵه‌كان پێكهاتوون له 7 پارچه و یه‌كێكن له گرنگترین پارچه خشڵه‌كانی ئه‌م شاژنه و پێشانگاكه به‌ناوی" خشڵه‌كانی خێزانی شاهانه و بۆربۆن بارما" و هه‌موویان زۆر دێرینن و ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌م بنه‌ماڵه شاهانه‌یه.
ئه‌م خشڵانه له چه‌ندین شوێنی دیكه وه‌ك" له‌نده‌ن و نیویۆرك و هۆنگ كۆنگ" نمایش ده‌كرێت پێش ئه‌وه‌ی مانگی تشرینی دووه‌م له جنێف نمایش بكرێت.
خشڵه‌كان مرواری سروشتی به بڕی 49 قیرات و ئه‌ڵماس بۆ دروستكردنیان به‌كارهێنراوه و نرخه‌كه‌یان ده‌گاته 1.5 ملیۆن بۆ 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و موستیله‌یه‌ك كه ناوی ئه‌م خانمه‌ی له‌سه‌ر هه‌ڵكۆڵراوه و تاڵێك قژی ماریش هه‌ڵگیراوه و له نمایشكه‌دا پیشاندراوه.
ماری ئه‌نتوانێت به‌ڕه‌گه‌ز خه‌ڵكی نه‌مسا بووه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ لویسی 16 پاشای فه‌ڕه‌نسا كردوه‌و ساڵی 1793دوای شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا لویس ی هاوسه‌ری له سێداره دراوه، و له كاتی نه‌مانی حوكمی ئه‌م پادشایه و هاوسه‌ره‌كه‌ی ته‌واوی خشڵ و زێڕه‌كانی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و براوه بۆ ڤیه‌ننا و به پارێزراوی هه‌تا ئێستا له لایه‌ن خێزانی " بۆربۆن بارما" هێڵراوته‌وه.
AM:10:18:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1544
جار خوێنراوه‌ته‌وه