پیاوێك به‌هۆی نه‌مانی توانای سێكسیه‌وه پزیشكه‌كه‌ی كوشت
وێستگە ستایل-
پیاوێكی به ڕه‌گه‌ز میسری پزیشكی نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی میزی كوشت دوای ئه‌وه‌ی به‌هۆی نه‌شته‌رگه‌ری گونه‌كانیه‌وه توشی بێ توانای سێكسی كرد.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئه‌م پیاوه نه‌شته‌رگه‌ری گونه‌كانی كردوه له لای پزیشكێك له شاری "دیروط له ئه‌سیوت" به‌ڵام ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه به‌هۆی كاریگه‌ریه لاوه‌كیه‌كانیه‌وه بۆته هۆی نه‌مانی توانای سێكسی و به‌هۆیه‌وه ئه‌م پیاوه گه‌یشتۆته دۆخێكی ده‌رونی زۆر خراپ و چه‌ند جۆرێك ده‌رمانی به‌كارهێناوه به‌ڵام دۆخه‌كه‌ی باش نه‌بووه.
بۆ به‌دبه‌ختی دۆخی ئه‌م پیاوه باش نه‌بوو دوای وه‌رگرتنی ده‌رمانه‌كه و گومانی له‌وه كردوه كه ده‌رمانه‌كه بۆته هۆی نه‌مانی توانای سێكسی و چۆته سه‌ر پزیشكه‌كه و به یه‌كێك له ئامێره‌كانی ناو نه‌خۆشخانه‌كه پزیشكه‌كه‌ی كوشتوه و دواتر له شوێنی تاوانه‌كه هه‌ڵهاتووه.
به‌هۆی كامێرای چاودێریه‌وه توانراوه ڕوخساری پیاوه‌كه ناسراوه‌ته‌وه و له ئێستادا ده‌زگاكانی ئاسایش به‌دوای بكوژه‌كه‌دا ده‌گه‌ڕێت.
AM:09:15:16/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2919
جار خوێنراوه‌ته‌وه