دوای پێنج مانگ له هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان میگن هه‌واڵه خۆشه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند
وێستگە ستایل-
كۆشكی كنگستۆن ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ئاشكرای كرد میگن ماركل دۆقه‌ی ساسكس و هاوسه‌ری شازاده هاری نه‌وه‌ی شاژنی به‌ریتانیا دووگیانه و له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌یان نامه‌ی خۆشحاڵی و ده‌ربڕینی خۆشی شاژنی به‌ریتانیا بڵاوكرایه‌وه و ئاشكرای كردوه بۆ به‌هاری ساڵی داهاتوو چاوه‌ڕێی نه‌وه‌یه‌كی نوێیان ده‌كه‌ن.
ئه‌م هه‌واڵه‌ی دووگیانی میگن دوای ئه‌وه دێت كه له یه‌كه‌م گه‌شتی فه‌رمی میگن و هاری بۆ ئوستورالیا ده‌ستی پێكردوه و ئه‌مه دووه‌م گه‌شتی خێزانی شاهانه‌یه بۆ ئوستورالیا له ساڵی 2014.
بڕیار وایه ئه‌م دوو هاوسه‌ره بچن بۆ نیوزله‌ندا و كه‌ناراوی تونجا و فیجی كه ده‌كه‌وێته زه‌ریای هندی.
PM:12:44:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3457
جار خوێنراوه‌ته‌وه