ده‌بێت چی بكه‌یت ئه‌و كاته‌ی منداڵه‌كه‌ت ددانی هه‌میشه‌ی ده‌شكێت
وێستگە ستایل-
منداڵه‌كان به‌هۆی جوڵه‌ی زۆریانه‌وه ڕه‌نگه توشی دۆخێك ببن و بكه‌ون به زه‌ویدا یان به ته‌نێكی ڕه‌قدا و به‌هۆیه‌وه ددانیانێكی هه‌میشه‌ییان بشكێت و له‌م دۆخه‌دا دایك و باوك بكه‌ونه ئه‌و حاڵه‌ته‌ی نه‌زانن چی له‌و ددانه شكاوه‌ی منداڵه‌كه‌ی بكات.
یه‌كه‌م هه‌نگاو له كاتی شكانی ددانی منداڵه‌كه‌ت پێویسته ئه‌نجامی بده‌یت پێویسته پارچه‌ی ددانه شكاوه‌كه بدۆزیته‌وه و منداڵه‌كه‌ت دڵنیا بكه‌ره‌وه كه هه‌موو شتێك وه‌ك پێشوی لێ دێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له گریان بوه‌ستێت و پارچه شكاوی ددانه‌كه بخه‌ره ناو بڕێك شیری گیراوه‌وه و ئه‌گه‌ر له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ بویت و شیرت ده‌ست نه‌كه‌وت ئه‌وه بیكه‌ره ناو كیسێكی نایلۆن و لیكی منداڵه‌كه‌ت بكه به‌سه‌ریدا و به زووترین كات بیگه‌یه‌نه‌ره لای پزیشكی ددان، هه‌رچه‌ن دوا بكه‌ویت له گه‌یاندنی به پزیشك ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه و چونه‌وه شێوه‌ی سروشتی خۆی كه‌مده‌بێته‌وه.
AM:11:12:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1382
جار خوێنراوه‌ته‌وه