پێكه‌نین چی له ته‌ندروستی ده‌كات؟
وێستگە ستایل-
ڕه‌نگه ئه‌گه‌ر بۆ جارێكیش بوبێت كه‌سێك پێی وتبێتی پێبكه‌نه چونكه پێكه‌نین بۆ دڵ باشه، تۆ بڕوات به‌وه هه‌یه؟ ده‌زانیت پێكه‌نین سوودی بۆ ته‌ندروستیت هه‌یه؟
ئه‌وكاته‌ی پێده‌كه‌نیت 17 ماسولكه‌ی ڕوخسارت و 80 ماسولكه‌ی جه‌سته‌ت به‌گشتی ده‌جوڵێت ، ئه‌و كه‌سه‌ی ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی 10 بۆ 15 خولهك پێبكه‌نێت ئه‌وه یارمه‌تی ده‌دات كێشی زیادده‌ی جه‌سته‌ی داببه‌زێنێت به بڕی 3 كیلۆگرام له ساڵێكدا.
كۆرپه‌ی تازه له‌دایكبوو دوای 17 ڕۆژ له هاتنه دنیای پێده‌كه‌نێت و ڕه‌نگه تێبینی ئه‌وه‌ت كردبێت هه‌ندێكیان له‌كاتی نوستندا پێده‌كه‌نن، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی پێده‌كه‌نن و خه‌نده له‌سه‌ر لێویانه ئه‌وه زۆر سه‌رنجڕاكێشتر ده‌رده‌كه‌ون له‌چاو ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه ماكیاج ده‌كه‌ن، جگه له‌وه‌ش پێكه‌نین سوڕی خوێن چالاك ده‌كات و ده‌ردانی هۆرمۆنی ئهدرۆفین له لایه‌ن جه‌سته‌وه زیاد ده‌كات كه هۆكاری هه‌ستكردنه به به‌خته‌وه‌ری و كه‌مكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ.
AM:10:50:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 1335
جار خوێنراوهتهوه