میلانیا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه سێكسیه‌كانی تره‌مپ چه‌ند نهێنیه‌كی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
میلانیا تره‌مپ خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا و هاوسه‌ری دۆناڵد تره‌مپ له دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردوه هیچ بۆی گرنگ نییه تره‌مپ په‌یوه‌ندی سێكسی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه هه‌بێت له ده‌ره‌وه‌ی په‌وه‌ندی هاوسه‌رگیری ئه‌مان چونكه بابه‌تی زۆر گرنگتر هه‌یه كه خۆی پێوه سه‌رقاڵ بكات.
له وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی "ABC news" له میلانیا كرا له‌سه‌ر ئه‌و قسانه‌ی له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌وه ده‌وترێت كه گوایه باش نییه میلانیا ئاشكرای كرد كه په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌وان جێگیره و ترمپ ئه‌وه‌ی ڕه‌ت كردۆته‌وه كه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئافره‌تی دیكه هه‌بێت "
هه‌موو ئه‌م قسانه‌ی خانمی یه‌كه‌می ئه‌مه‌ریكا له‌دوای ئه‌وه‌وه دێت كه ئه‌كته‌ری فیلمه سێكسیه‌كان" ستۆرمی دانییلز" و ئه‌ستێره‌ی گۆڤاری پله‌ی بۆی له‌گه‌ڵ كارین ماكدۆناڵ پێشتر باسیان له‌وه كردبوو كه په‌یوه‌ندی سێكسیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بووه، به‌ڵام میلانیا ده‌ڵێت ئه‌و هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆش ده‌وێت ئه‌م قسانه هیچكات كاریگه‌ریان له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی ئه‌وان نابێت وئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن په‌یوه‌ندی سێكسیان له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌بوبێت ئه‌وه ده‌بێت بابه‌ته‌كه به‌به‌ڵگه‌وه بیسه‌لمێنن.
وێنه:كارین ماكدۆناڵ
كارین ماكدۆناڵ گرێبه‌ستی 150 هه‌زار دۆلاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له ڕۆژنامه ئه‌مه‌ریكیه‌كان كردوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی چیرۆكی په‌یوه‌ندی خۆشه‌ویستی و سێكسیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ تره‌مپ باس بكات و هه‌رچی له‌باره‌ی ستۆرمی دانیلز ه‌وه‌یه پێش ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌ریكا له ساڵی 2016 ئه‌نجام بدرێت له لایه‌ن پارێزه‌ری تایبه‌تی تره‌مپه‌وه به گرێبه‌ستێك كه بڕی 130 هه‌زار دۆلاره بێده‌نگی له‌م بابه‌ته كردوه.
AM:09:42:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 5732
جار خوێنراوه‌ته‌وه