تەنگژەی دڵەڕاوکێ ی دابڕان چییه؟
وێستگە ستایل-
حاڵەتی توشبونە بە دڵەڕاوکێیەکی زۆر و زیاد لە پێویست لە کاتی دابڕان لە کەسی نزیک کە تاک زۆر هۆگربوە پێوەی، وەک دابڕانی کاتی لە (دایک، باوک،خوشک و برا، یا هەرکەسێک کە نەخۆشەکە زۆر هۆگربوبێت پێوەی)، ئەم نەخۆشیە بەزۆری لە تەمەنی نێوان ٨ مانگ بۆ ٣ ساڵ دەردەکەوێت، بەڵام لە تەمەنەکانی تری منداڵی، هەرزەکاری، و تەنانەت لە گەورەشدا دەبینرێت.
نیشانهكانی ئهم نهخۆشییه دهرونیه:
- نەخۆشەکە ترسێکی زۆری هەیە لە دابڕان یاخود پێشێلکردنی لەلایەن کەسێکی نزیکیەوە.
-ترسێکی زیاد لە پێویست لە لەدەستدان یان زیانلێکەوتنی کەسانی نزیکی وەک؛ برینداربوون، کەوتنەخوارەوە و مردن.
- ترس و نیگەرانی زۆر لە بەسەرهاتنی ڕوداوی ناخۆش وەک؛ ونبوون، ڕفاندن، ڕوداو و نەخۆشکەوتن.
- ترس لە دەرچون لە ماڵ لەترسی جیابونەوە لە کەسەنزیکەکانی.
- ترسێکی زۆر لە تەنها بوون، یاخود لە نەبوونی کەسێکی نزیک لەلای.
- ترس لە نوستن لە شوێنێک دوور لە کەسی نزیک.
- خەوی ناخۆش بینین دەربارەی جیابونەوە لە کەسە نزیکەکان.
- زۆرجار نیشانەی یەکێک یان زیاتر لە نیشێنەکانی وەک؛ ئازاری گەدە، ڕشانەوە، سەرئێشە، وهێڵنجدانەوەیان دەبێت.
نیشانەکان لانی کەم ٤ هەفتە لە منداڵ و ٦ مانگ لە گەورەدا دەخایەنێت، و مەرج نیە هەموو نیشانەکان لە کەسێکدا هەبن، و تەنها سێ نیشانە بەسە بۆ دەستنیشانکردنی نەخۆشیەکە، و هەروەها نەخۆشیەکە دەبێتە هۆی دواکەوتنی لە ڕووی خوێندن،کار و لایەنی کۆمەڵایەتیەوە. بۆ چارەسەری نەخۆشیەکە پەنا دەبرێتەبەر چارەسەری هزری، چارەسەری ڕەفتاری، و هەندێجار دەرمان.
د.هێمن فاتح حمەکریم
پزیشکی پسپۆڕی دەرونی
AM:09:11:15/10/2018
ئهم بابهته 1754
جار خوێنراوهتهوه