به‌وێنه...كچه شۆخه‌كه‌ی كوێت داوای هاوسه‌رگیری له‌م پیاوه كرد
وێستگە ستایل-
خانمه مۆدێله شۆخه‌كه‌ی كوێت " روان بن حسین" فۆڵۆوه‌ره‌كانی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان توشی شۆك كرد دوای ئه‌وه‌ی داوای هاوسه‌رگیری له ڕاپه‌ری ئه‌مه‌ریكی " كویفو" كرد له لایڤێكدا كه كویفو كردبوی.
روان له‌ڕێی كۆمێنتێكه‌وه له‌سه‌ر لایڤه‌كه‌ی كویفو له ئینستگرام نوسی " هاوسه‌رگیریم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌یت؟" ئه‌م چه‌ند وشه‌یه‌ی ڕوان هه‌رای نایه‌وه له ئینستگرام.
له‌دوای ئه‌م ده‌ربڕینه‌ی ئه‌م خانمه ڕه‌خنه‌ی زۆری لێ‌گیرا و هه‌ندێك پێیان وایه ئه‌وه‌ی كردویه‌تی شایه‌نی قبوڵكردن نییه و له‌گه‌ڵ نه‌ریتی عه‌ره‌بدا نه‌گونجاوه.
AM:08:53:15/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 18150
جار خوێنراوه‌ته‌وه