ببینه هەواڵ بە بۆنەی یادی لەدایکبوونیەوە چى بۆ پشتیوان كردووه؟
وێستگە ستایل-
12 ی ئەم مانگە یادی لەدایکبوونی ئەکتەری کۆچکردووی کورد پشتیوان نوری بوو بەو بۆنەیەشەوە هەواڵ عوسمانی هاوسەری چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە.
ئێوارەی 18ی کانوونی دووەم، هونەرمەند پشتیوان نوری لە تەمەنی 40 ساڵیدا بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
هەواڵ عوسمان بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی ئەو هونەرمەندەوە چەند وێنەیەکی یادی لەدایکبوونەکانی پێشوتری بڵاوکردەوە و نوسیویەتی خۆزگە ئەمساڵیش ئەم یادەمان دەکردەوە.
پشتیوان نوری ساڵی 1977 له سلێمانی له‌دایكبووه، ساڵی 1997 به‌شی شانۆی له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واوكردووه و تا ئێستا به‌شدارى چه‌ندین شانۆ و دراما و فیلم-دا كردووه.
پشتیوان نورى له ساڵی 1995 هاوسه‌رگیرى له‌گه‌ڵ خاتوونى هونه‌رمه‌ند (هه‌واڵ عوسمان) پێكهێناوه و خاوه‌نی دوو كچن، ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌ش به‌شدارى چه‌ندین كارى هونه‌رى هاوبه‌شیان كردووه.
PM:03:19:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 11475
جار خوێنراوه‌ته‌وه