ڕێجیمێکی چوار ڕۆژی بۆ دابەزاندنی ورگ
وێستگە ستایل-
دەتەوێت بۆ ماوەیەکی کەم چەوری ورگ بتوێنیتەوە و کەمێک کێشت دابەزێنیت، بێگومان کارێکی ئاسانە و دەتوانیت بە ڕێجیمێکی چوار ڕۆژی کێشی لەشت دابەزێنیت و چەوری ورگ بتوێنیتەوە.
بەڵام بێگومان ئەم ڕێجیمە بۆ کەسانێکە کە زۆر قەڵەونین و ورگیان کەمێک زیادی کردووە، ئەو کەسانەی کە زۆر قەڵەون دەکرێت زیاتر بەردەوامبن و بەماوەیەکی کەم ناتوانن کێشیان ئاسایی بکەنەوە.
بەیانیانی هەر چوار ڕۆژەکە: کوپێک ماستی بێ چەوری و شەربەتی پڕتەقاڵ یان هەر شەربەتێکی سروشتی دیکە بخۆ، لەگەڵ کوپێک قاوەی بێ شەکر.
ڕۆژی یەکەم
نیوەڕووان:پارچەیەک ماسی برژاو لەگەڵ زەڵاتەی کاهو تەماتە و شەربەتی لیمۆی سروشتی.
ئێواران:هێلکەیەکی کوڵاو لەگەڵ پەتاتەیەکی کوڵاو، دواتر پرتەقاڵێک.
ڕۆژی دووەم
نیوەڕووان: پارچەیەک گۆشتی برژاو و زەڵاتەی کاهو و خەیار و شەربەتی پرتەقاڵی سروشتی.
ئێواران:سەوزە وەک تەماتە و گوێزەر و بروکلی و هەرچیت پێخۆشە بیکوڵێنە و بیخۆ لەگەڵ زەڵاتە.
ڕۆژی سێیەم:
نیوەڕووان: سنگی مریشکی برژاو لەگەڵ کاهو و تەماتە.
ئێواران: قوتویەک ماسی تونا بێ زەیت لەگەڵ بروکلی کوڵاو یان بەکاڵی و شەربەتی لیمۆی سروشتی بە هەنگوین.
ڕۆژی چوارەم
نیوەڕووان: پارچەیەک گۆشتی برژاو و شۆربای سەوزە و سێوێک.
ئێواران:هێلەکەیەکی کوڵاو و دوو پارچە پەنیری بێ چەوری و ئەنەناس.
PM:02:54:14/10/2018
ئهم بابهته 3823
جار خوێنراوهتهوه