ئیلیسا نهێنییەکی ژیانی خۆی ئاشکرا دەکات
وێستگە ستایل-
کچە گۆرانی بێژی لوبنانی " ئیلیسا" ناسراو بە شاژنی هەستەکان لە لێدوانێکیدا بۆ گۆڤاری"لها" باس لە ئەگەری دووگیانبوونی دەکات بەبێ ئەوەی هاوسەرگیری ئەنجامدابێت، وەڵامی چەند پرسیارێکیش دەداتەوە.
ئیلیسا لە قسەکانیدا بە گۆڤارەکەی ڕاگەیاند: ئەگەر یەکێکبوومایە لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوا و ئەوروپا، ڕێگەم دەدا بەبێئەوەی هاوسەرگیری ئەنجامبدەم منداڵم ببێت.
پرسیاری ئەوەی لێکرا ئایا ئەنجامیدەدات؟ لەوەڵامدا ئیلیسا ووتی:" ئەگەر تاکێکی ئەوروپی بومایە بەڵێ بەڵام لەئێستادا ناتوانم چونکە کۆمەڵگە و یاسا ڕێسای وڵاتەکەی من ڕێگە نادات منداڵ بەناوی دایکیەوە تۆماربرێت، ڕێگا نادات منداڵیش هەڵبگرمەوە بەبێ هاوسەرگیری، ئەگەر وانەبوایە ئەم بیرۆکەیە یەکێکە لە خەونەکانم".
ئیلیسا باسیلەوەیشکرد: گۆڕانکاری لەیاساکاندا کاری ئەو نییە، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەو ڕێسا و یاسایانەدایە کە باس لە مافی ژنان دەکەن، هەر ئەوەندەیشی دەسەڵاتە.
PM:02:40:14/10/2018
ئهم بابهته 1672
جار خوێنراوهتهوه