‌بەڤیدیۆ...​چەند کچێك لە پرسەی هاوڕێکەیاندا سەما دەکەن

وێستگە ستایل-

ڤیدیۆیەک کە بە ڕاددەیەکی زۆر بە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبووەتەوە تێیدا کۆمەڵێك کچ دەرکەوتوون لە تایلاند لەکاتی پرسەی هاوڕێکەیاندا سەما دەکەن.

ماڵپەڕی ڕوسیا تودەی بڵاویکردەوە، ڤیدیۆکە لە سەرەتاکانی ئەم مانگەدا تۆمارکراوە و لەکاتی بڵاوکردنەوەیدا لەسەری نوسراوە "چەند کچێك سەما دەکەن لەو کاتەی کە لاشەی هاوڕێ مردووەکەیان دەسوتێنن بۆ ئەوەی بینێرن بۆ بەهەشت".

لە ڤیدیۆکەدا چوار کچی تایلاندی دەرکەوتوون کە لەسەر تۆنی موزیکێك سەما دەکەن کە لە ئۆتۆمبێلێکەوە دەردەچێت و لە سندوقی ئۆتۆمبێلەکەوە ڕووناکی دەردەچێت وەك ئەوەی لە شوێنی سەما بێت.

ڤیدیۆکە زیاتر لە ٧٠٠ هەزار بینەری هەبوو بە سەدان کۆمێنتی جۆراوجۆری بۆ نوسراوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا



PM:02:36:14/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل