تۆوی كه‌تان ئه‌گه‌ری توشبوون به‌م نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
گۆڤاری Journal of Clinical Oncology زانیاری نوێی له‌سه‌ر سووده‌كانی خواردنی تۆوی كه‌تان ئاشكرا كردوه .
له‌و بابه‌ته زانستیه‌ی له‌م گۆڤاره له‌سه‌ر سووده‌كانی تۆوی كه‌تان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه هه‌ندێك له جۆره‌كانی دانه‌وێڵه و سه‌وزه و تۆوی كه‌تان ڕێگری له گه‌شی خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان ده‌كات به‌هۆی بوونی "پێكهاته‌ی ئیسترۆجین ڕوه‌كی" تیایدا كه پێی ده‌وترێت پێكهاته‌ی لیگنان.
زانا ئه‌ڵمانیه‌كان له‌سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه ده‌ڵێن"به‌ڵگه‌مان له‌به‌ر ده‌سته كه پێكهاته‌ی لیگنان ته‌نها مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مناكاته‌وه به‌ڵكو ئه‌گه‌ری مردنی پێش وه‌خت كه‌مده‌كاته‌وه"
تۆوی كه‌تان جگه له پێگهاته‌ی لیگنان چه‌ندین ڤیتامینی تیادایه وه‌ك A ،B1 ،B2 ،B3 ،B6 ،B9 ،C، و ڕیشاڵ و ترشی ئۆمیگا سێ و ئۆمیگا شه‌ش و ئۆمیگا نۆ.
PM:01:08:14/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2260
جار خوێنراوه‌ته‌وه