ئه‌گه‌ر هاوسه‌رگیریت كردوه هاوڕێیه‌تی ئه‌م كه‌سانه مه‌كه
وێستگە ستایل-
زۆر كات خانمان ئاره‌زووی ئه‌وه ده‌كه‌ن قسه‌و باسه‌كانی دڵیان بۆ هاوڕێكه‌یان باس بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕێنمایی له‌وان وه‌ربگرن و سوود له بیركردنه‌وه‌كه‌ی به‌رامبه‌ره‌كه‌یان وه‌ربگرن، بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خۆت و هاوڕێكه‌ت به‌ره‌و جیابوونه‌وه نه‌چێت ئه‌وه باشتر وایه له هاوڕێیه‌تی ئه‌م كه‌سانه دوور بكه‌ویته‌وه.
1-ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌كت هه‌یه و كاتێك باسی هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌كه‌یت هه‌ست به بێزاری ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت تۆی له‌و بردوه و ڕه‌فتاره‌كانی دوای هاوسه‌رگیری تۆ گۆڕاوه ئه‌وه باشتر وایه لێی دوور بیت چونكه هیچكات ڕێنمای باشت پێ ناڵێت و هاوسه‌ره‌كه‌تی خۆش ناوێت.
2-ئه‌و هاوڕێیه‌ت كه زۆر ئاره‌زووی منداڵ ده‌كات و كه قسه ده‌كات ته‌نها باسی منداڵه‌كانی خۆی ده‌كات و پرسیار له تۆ ده‌كات كه‌ی نیازی ئه‌وه‌ت هه‌یه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت منداڵ بهێننه دنیاوه، باشتر وایه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه سۆزداریه‌كانت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت په‌نا بۆ ئه‌م كه‌سه نه‌به‌یت.
3-ئه‌و كچه‌ی به‌رده‌وام ڕه‌خنه له هه‌موو پیاوێك ده‌گرێت و هیچ كه‌سی به‌دڵ نییه ئه‌وه باشتر وایه لێی دوور بیت چونكه وا له تۆش ده‌كات له هاوسه‌ره‌كه‌ت جیا ببیته‌وه و گومانت بۆ دروست ببێت له‌سه‌ری.
4-ئه‌و هاوڕێیه‌ت كه له هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی به‌خته‌وه‌ر نییه و به‌رده‌وام ته‌نها قسه و باسی گله‌ی كردنه له هاوبه‌شبی ژیانی له هاوسه‌ره‌كه‌ت ساردت ده‌كاته‌وه.
PM:02:23:13/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 8259
جار خوێنراوه‌ته‌وه