‌وێنه‌ و ڤیدیۆ: له‌ پێناو كارێكی شانۆی ئه‌كته‌رێكی ناسراو 15 كیلۆ له‌ كێشی خۆی زیاد كرد

وێستگە ستایل-

زەریا سامی یەکێک لەو ئەکتەرانەیە کە لەم ساڵانەی دوایدا توانی بەتەکنیک و شێوازی نواندنی بینەرانی شانۆ سەرسام بکات.

ئەو لەپاڵ ئەو ئامادەبوونە پڕ وزەیەی کە لەسەر شانۆ هەیەتی هەرجارێک لە کارێکی شانۆی بەشدار دەبێت وادەکات بینەرانی بەتامەزرۆییەوە چاوەڕێی بکەن و تامەزرۆی بینینی بکەن ، گرنگی زەریا بۆ بینەرەکانی لەو شوێنەدایە کە لە نواندن و دیزاین کردنی ڕۆڵەکەی بەتەکنیک و وردەکارییە زۆرەکانی لەسەرشانۆ دەتوانێ ئەفسون دروستبکات. 

ئەم جارەیان بۆ ڕۆڵەکەی لە ناو شانۆیی (بەردەرگای جەهەنم) کە کارەکتەری نوسەرێکی لە بارانەبوو بەرجەستە دەکات لەماوەی کەمتر لە (۷۲) ڕۆژ توانیویەتی زیاتر لە (۱٥)کگم کێش بۆ سەر جەستەی زیاد بکات، لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ " وێستگه‌ ستایل"  زەریا ڕایگەیاند( من بۆ هەر کارێک کە دەیکەم بۆ ئەوەی بتوانم بە باشترین جۆرو ئامادە بوونەوە ڕوو بەڕووی بینەرەکانم ببمەوە هەر شتێک پێویست بێت ئەنجامی دەدەم، بۆ نمونە بۆ بەرجەستە کردنی کارەکتەری نەورەس لە شانۆیی ( بیرئەچیتەوە وەک ئەوەی هەر نەبووبی نزیکی ٤ مانگ ڕۆشتمە خولی موزیک بۆ فێربوونی ئامێری باڵەبان.
 پاشان بۆ بەرجەستەکردنی ڕۆڵی یوسف لە شانۆیی (ملوانکەی پچڕاو) خۆم فێری جگەرە کردو نزیکی٦ کگم لە کێشی خۆم دابەزاندو ئەم جارەش بۆ کارەکتەرەکەم لە شانۆیی (بەردەرگای جەهەنم لە کەمتر لە دوو مانگدا ۱٥ کگم لە کێشم زیاد کردووە).

بۆ ئەوەی بتوانن زیاتر ئاشنای وزەو نواندنە پڕ جوانی و وردەکارییەکانی ئەم ئەکتەرە پڕ ئەزمونە ببن بفەرموون لە ڕۆژی ۱۷/۱٠/۲٠۱۸ و ڕۆژانی دوایی لە تەلاری هونەر کاتژمێر ٤:۳٠ی عەسر بۆ بینینی شانۆیی بەردەرگای جەهەنم لە نوسینی (کاروان سۆفی) و دەرهێنانی (محەمەد مستەفا).

 
 
  



AM:10:18:13/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 3567 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌