‌فۆتۆگرافه‌رێكی كورد خه‌ڵاتی سێهه‌می پێشبڕكێی میدیڵ ئیستی به‌ده‌ستهێنا

وێستگە ستایل-

ڕه‌وه‌ند جه‌واد كوڕه‌ فۆتۆگرافه‌ری كورد هه‌شته‌مین پێشانگای فۆتۆی خۆی له‌ ڤیستیڤاڵی كلتوری له‌ ناوچه‌ی‌ ڤایكه‌سهایم له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌كاته‌وه‌  و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویه‌تی خه‌ڵاتی سێهه‌م له‌ پێشبڕكێی میدڵ ئیست بۆ یه‌كێك له‌ فۆتۆكانی به‌ده‌ست بهێنێت.

ڕه‌وه‌ند له‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تی له‌گه‌ڵ وێستگه‌ ستایل ده‌ڵێت"بە شانازێکی گەورە حەز دەکەم، پێتان بڵێم،کە دوو لە فۆتۆکانم لە پێشبڕکێ میدیڵ لیست ـــMiddle East Institute ئەنیسیتوتی میدیل ئیست ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ 2018 لە ویلاتەیەگرتووەکانی ئەمریکا لەواشنتۆن دی سی فۆتۆێکیان خەڵاتی سێیەمی بە دەست هێناوە لە پێشبڕکی فۆتۆگرافی ،فۆتۆی دووەمیش لە پێشبڕکێ دانراوە، و  سوپاس بۆ ئینستتیوتی Middle East lnstitute لە واشنتۆن دی سی دەکەم بۆ گرینگدان بەکارەکان ."

ده‌شڵێت" 7 ی نۆڤه‌مبه‌ر ئیڤنتێك بەبۆنەی یەکەم و دووەم و سێیەمی فۆتۆگرافی لە پێشبڕکێکەدا ڕێکدخرێت لە ئەمریکا لە واشنتۆن"

ڕه‌وه‌ند جه‌واد خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره‌ و له‌دایكبووی 1986 ه‌ و ئه‌و كاته‌ی‌ له‌ كوردستان بووه‌ ڕۆژنامه‌وانی هونه‌ری بووه‌ و بۆ ماوەی سێ ساڵ زیاترە لە ئەڵمانیاده‌ژی و  لەو چەند ساڵەی ڕابردوو نزیکەی 6 پێشەنگای تایبه‌تی  کردۆتەوە هەموویان باس له‌ دۆخی كورد ده‌كات.

 
ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏٢‏ شخصان‏، و‏‏أشخاص يبتسمون‏، و‏‏‏‏طفل‏، و‏لقطة قريبة‏‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏‏‏ 


AM:08:46:11/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 297 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌