‌چی روودەدات کاتێک ماچی دەم دەکەیت؟

وێستگە ستایل-


کاتێک ماچی دەمی خۆشەویستەکەت دەکەیت، رەنگە وابزانیت کە بە تەنها چێژێک وەردەگریت یاخود بە تەنها سۆز و خۆشەویستی خۆتی بۆ دەردەبڕیت ، بەڵام لە راستیدا تۆ لە هەر ماچێکدا بڕی ٨٠ ملیۆن بەکتریا لە نێوان خۆت و خۆشەویستەکتدا ئاڵوگۆڕ دەکەیت.
 

توێژینەوەکانی ناو لیک و دەمی ئەو کەسانەی کە ماچی یەکتری دەکەن ئەوەیان سەلماندووە کە ماچکردنی دەم بۆ ماوەی ١٠ چرکە لە نێوان ٢ خۆشەویست دەبێتە هۆی ئەوەی کە جۆر و ژمارەی بەکتریاکان لە ناو دەمی هەر دوو کەسەکە وەک یەکیان لێبێت.

بە نزیکەیی (١٠٠-٢٠٠)  جۆری جیاوازی بەکتریا لە ناو دەمدا بوونی هەیە،  بەشێک لەو بەکتریایانە زیانبەخشن، لە کاتێکدا بەشەکەی تری سوودبەخشن یاخوود هیچ زیانێکیان نییە.

ماچکردنی زۆر دەبێتە هۆی بەهیزکردنی سیستمی بەرگری، چونکە ماچکردن دەبێتە هۆی ئاڵوگۆڕکردنی بەکتریا و میکرۆبی جیاواز لە نێوان دوو کەسدا، ئەمەش وا دەکات کە جەستە زیاتر رووبەڕوو ببێتەوە لەگەڵ بەکتریا و میکرۆبە جیاوازەکان، بەمەش سیستەمی بەرگری جار لە دوای جار بەهێزتر دەبێت.

لە توێژینەوەیەکدا کە لەسەر چەند کەپڵێک ئەنجام درابوو، داوا لە یەکێکیان دەکرا کە خواردنەوەیەکی ماستاو (کە چەند جۆرێکی دیاریکراو لە بەکتریای لە خۆگرتبوو) بخواتەوە و دواتر ماچی خۆشەویستەکەی بکات، دواتر دەرکەوت کە ئەو بەکتریا دیاریکراوانە راستەوخۆ دەگوازرانەوە بۆ ناو دەمی کەسی دووەم.

سەرچاوە: Dailymail


PM:02:55:10/10/2018






ئه‌م بابه‌ته 24849 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌