‌پێویستە هەفتانە چەندجار خۆت بشۆیت؟

وێستگە ستایل-


تا ئیستا چەندین بیروڕای جیاواز هەیە لەسەر ئەوەی کە مرۆڤێکی ئاسایی پێویستە چەند جار خۆی بشوات لە هەفتەیەکدا، خۆشتنی زیاد لە پێویست باش نییە چونکە دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ماددە کیمیاوییەکانی ناو شامپۆ لەسەر پێستی سەر، هەروەها دەکرێت زیان بە قژت بگەیەنێت بەتایبەتی ئەگەر خاوەنی پێستێکی هەستیار بیت. 


بەپێی ئامارێکی ساڵی رابردوو کە لە ماڵپەری Independent بڵاوکراوەتەوە، چوار لەسەر پێنجی ئافرەتان هەموو ڕۆژێک خۆیان ناشۆن، هەروەها یەک لەسەر سێی ئافرەتان دەتوانن ٣ ڕۆژ بەبێ خۆشتن بەسەر ببەن.


بەڵام ئایا چەند جار خۆشتن ئاساییە لە هەفتەیەکدا تا بە خۆشتنی زیاد لە پێویست هەژمار نەکرێت؟


بە پێی وتەی پرۆفیسۆر (ستیڤن شوماک) سەرۆکی کۆلێجی پزیشکانی پێستی ئوسترالی، ژمارەیەکی دیاریکراو نییە بۆ خۆشتنی ئاسایی لە هەفتەیەکدا، بەلکو مرۆڤ دەبێت تەنها ئەو کاتە خۆی بشوات کە وای هەستکرد پێویستی بە خۆشتنە نەک هەموو ڕۆژێک.


هەروەها پرۆفیسۆر ستیڤن دەڵێت کلتوری خۆشتنی رۆژانە پێویست نییە و بەلکو ئەو کلتوورە بەهۆی پەستانی کۆمەڵایەتیەوە لە پێناو هەبوونی لەشێکی بۆن خۆشی بەردەوامی پاک دروست بووە.


خۆشتنی زیاد لە پێویست بە ئاوی گەرم زیانەکانی زۆرترن لە سوودەکانی، چونکە خۆشتنی زۆر بە ئاوی گەرم دەبێتە هۆی کەمکردنەوە و هێنانەدەرەوەی چەوری سروشتی ناو پێست، ئەم چەورییە سروشتییەی ناو پێست پێویستە بۆ پارێزگاری کردن لە خانە زیندووەکانی پێست، نەمانی ئەم چەورییەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە بەکتریا و ڤایرۆس بە ئاسانی بچنە ناو لەشەوە و ببنە هۆکارێک بۆ توشبوون بە چەندەها نەخۆشی جیاواز، لەگەڵ دروستبوونی هەستی خوران و وشکبوونەوەی پێست.


PM:02:48:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 5440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌