‌ده‌ست له‌ خواردنی شه‌كر هه‌ڵبگریت چیت به‌سه‌ر دێت

وێستگە ستایل-


راسته‌ شه‌كر تامێكی خۆشی هه‌یه‌ و به‌شێكی زۆری خه‌ڵك ئاره‌زووی ده‌كات، به‌ڵام یه‌كێكه‌ له‌ خراپترین جۆره‌كانی خواردن و زیانی بۆ له‌ش هه‌یه‌.

ئه‌گه‌ر بریاردا واز خواردنی شه‌كر بێنیت چی به‌سه‌ر له‌شتدا دێت؟

پێست جوان گه‌شاوه‌ ده‌بێت و گه‌نجتر ده‌نوێنێت، چونكه‌ به‌رهه‌می كۆلاجینی پێست زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش باشترینه‌ بۆ جوانكردن و گه‌شانه‌وه‌ی پێست رێگه‌ له‌ چرچبوون ده‌گرێت.

هه‌میشه‌ خاوه‌ن ددانێكی ته‌ندروست و سپی ده‌بیت، چونكه‌ ددانه‌كانت به‌ دوور ده‌بێت له‌ كلۆربوون و هه‌وكردن و نه‌خۆشیه‌كانی ددان.

به‌راده‌یه‌كی زۆر باری ده‌روونی و مێشك هێور ده‌بێته‌وه‌، دوورده‌كه‌ویته‌وه‌ له‌ دوودڵی و خه‌مۆكی و توره‌بوون.

پاش ئه‌وه‌ی هۆرمۆنی دوودڵی و هێور بۆوه‌ بێگومان باشتر ده‌خه‌ویت، هه‌ر بۆیه‌ خه‌وتنت رێك ده‌بێته‌وه‌ و خۆشتر و قوڵتر ده‌بێت.

وازهێنان له‌شه‌كر هزر به‌هێز ده‌كات، به‌پێی توێژینه‌وه‌كان  خواردنی شه‌كر زیان به‌ مۆخ توانای بیركردنه‌وه‌ و هزری ده‌گه‌یه‌نێت، هه‌ر بۆیه‌ وازهێنان له‌شه‌كر تواناكانی مێشك به‌هێز ده‌كات.

كێشی له‌ش داده‌به‌زێت، ره‌نگه‌ پێشتریش  ئه‌مه‌ت بیستبێت چونكه‌ شه‌كر ده‌بێته‌ هۆی كۆبونه‌وه‌ی چه‌وری ورگ و ران و كه‌مه‌ر، هه‌ر بۆیه‌ وازهێنان له‌ شه‌كر دواجار كێش كه‌م ده‌كاته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوونت به‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و خوێن به‌ره‌كان شه‌كری خوێن و په‌ستانی خوێن كه‌م ده‌بێته‌وه‌.


PM:02:38:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 556 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌