‌10 ئامۆژگاری بۆ لەدەستدانی چەوری ورگ

وێستگە ستایل-


1-دوورکەوەرەوە لە خواردنی شەکر و خواردنی خێرا:

زیادەڕۆی لە خواردنی شەکردا دەبێتە هۆی کۆبونەوەی چەوری لەدەوری ورگدا، ئەگەر دەتەوێت کێشت دابەزێت ئەوە دوورکەوەرە لە خواردنی شەکر و هەروەها لە خواردنی خواردنی پر چەوری یان خواردنی خێرا واتا دەرەوە و خواردنەوە گازیەکان.

2-خواردنی کەمتر کاربۆهێدرات:

ئەگەر تۆ کاربۆهیدرات کەم بکەیتەوە ئەوە ئەمە وا دەکات کە کێشت کەم بێتەوە بەتایبەتی لە دەوری ورگدا.

3-ڕێجیمێکی زۆر باش دانێ کە خواردنی ڕیشاڵی تێدایە:

رەنگە باشترین ڕێگا نەبێت بۆ کەمکردنەوەی کێشی هەموو لەشت بەڵام سودی هەیە بۆ کەمکردنەوەی چەوری دەوری ورگت، ئەو خواردنانەی کە ڕیشاڵی زۆریان تیایە وەکو سەوزەوات و میوەکان.

4-بە بەردەوامی وەرزش بکە:

وەرزشێک کە بە دانیشتنەوە دەیکەیت زۆر سودی نیە ئەمە، پێویستە هەستیت و ڕاکردن و پاسکیل سواری بکەیت چونکە ئەم وەرزشانە سودیان زیاترە.

5-پڕۆتین زیاتر بخۆ:
زۆر خواردنی پڕۆتین، چونکە پڕۆتین چەوری ئاسانتر و خێراتر دەتوێنێتەوە و هەروەها بۆ 
کاتێکی زیاتر تێرت ئەکەن.

6-بچوک کردنەوەی دەفری خواردنەکەت.

7-دوورکەوەرەوە لە نەخواردنی ژەمێک لە خۆراک پێویستە هەموو ژەمەکان بخۆیت.

8-ئاو بخۆرەوە پێش خواردنی ژەمەکان.

9-هەوڵ بدە زیاتر خۆت رابهێنیت لەگەڵ دوودڵی بوون و هیلاک بووندا.

10-ئەگەر کەسێکت لەگەڵدابێت لە کاتی ئەنجامدانی وەرزش و راهێنانەکان باشترە، بۆ ئەوەی زوو تاقەتت لە کارەکە نەچێت.


PM:02:25:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2212 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌