‌بەوێنە... ئەلیسا(وەحید) نهێنی ئەڵقەکەی دەستی ئاشکرادەکات​

وێستگە ستایل-


خانمە گۆرانیبێژ ئەلیسا عەلینەژاد نهێنی ئەڵقەکەی پەنجەی ئاشکرادەکات کە ماوەیەکە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەرقاڵکردووە و زۆرێک بەو شێوەیە لێکدانەوەی بۆ دەکەن گوایە ناوبراو شویکردووە.

 

ئەلیسا لەم بارەیەوە  راگەیاند: بەهۆی ئەڵقەی پەنجەم لە دواین دەرکەوتنمدا، قسەیەکی زۆری لەسەرکرا و زۆرێک بۆم دەنوسن ( ئایا شوت کردووە؟)، دەمەوێ ، ئاشکرای بکەم کە شووم نەکردووە و ئەم ئەڵقەیە وەک ئێکسـسواراتێکی جوانکاری بەکاردێنم، وەک هەر خانمێکی دیکە دەمەوێ هەمیشە شیک و جوان و لەگەڵ مۆدە دەرکەوم.


ئەلیسا عەلینەژاد وتیشی:"نازانم خەڵک پەلەی چیە لە شوکردنم و زۆرێک لە کچانیش لە کۆمێنت بۆم دەنوسن ( تۆ رسقی ئێمەت بڕیووە دوای ئەوەی کە بوویت بە کچ)،هەر کاتێک هاوسەرگیریم کرد، خۆم ئاشکرای دەکەم و بە نهێنی هاوسەرگیری ناکەم.


PM:02:13:10/10/2018




ئه‌م بابه‌ته 3949 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌