‌نیشانه‌كانی نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ر

وێستگە ستایل-

نەخۆشی سەوەفان (Osteoarthritis) بەربڵاوترین جۆری هەوکردنی جومگەکانە، کە تیایدا کڕکڕاگەی نێوان دوو ئێسکەکە تووشی داخوران دەبێت و بەمەش پاش ماوەیەک هەردوو ئێسکەکەی کە جومگەکە دروست دەکەن تووشی داخوران دەبێت، دەگونجێت تووشی هەر جومگەیەکی لەش ببێت، بەتایبەت جومگەکانی دەست، قاج، پشت و ئەژنۆ.

له‌ نیشانه‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌:
١- ئازاری جومگە بەتایبەت لەکاتی جوڵاندا
٢- ڕەق بوون
٣- ئاوسان
٤- خوێن تێزان

له‌ هۆكاره‌كانی ئه‌م نه‌خۆشییه‌:
١- قەڵەوی
٢- زۆر بەکارهێنانی جومگە بەتایبەت لە ئیشی قورسدا
٣- بۆماوەیی
چارەسەر:

پێویستە ئەوە بزانرێت کە ئەم نەخۆشییە چارەسەری نییە واتە درێژخایەنە بەڵام دەتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت بەم ڕێگایانەی خوارەوە:

١- دابەزاندنی کێش
٢- وەرزش کردن
٣- بەکارهێنانی دەرمانی ئازار شکێن وە هەنژێ مادەی تر وەک Glucosamine کە خۆی بە شێوەیەکی سروشتی لە جومگەکاندا هەیە و پارێزگاری لە کڕکڕاگەی جومگەکان دەکات
٤- خواردنی تەندروست
٥- چارەسەری سروشتی
٦- پشودان


AM:11:41:10/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 1429 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌