به چه‌ند هه‌نگاوێك وابكه هاوسه‌ره‌كه‌ت زیاتر خۆشی بوێیت
وێستگە ستایل-
به‌دوای ڕێگه‌یه‌كدا ده‌گه‌ڕێیت بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌به‌ر دڵی هاوسه‌ره‌كه‌ت شیرین بیت؟ ده‌زانیت ده‌توانیت به چه‌ند ڕێگه‌یه‌كی ئاسان ئه‌وه بكه‌یت؟ ئه‌م بابه‌ته ڕێت نیشان ده‌دات چۆن ده‌توانیت به چه‌ند هه‌نگاوێكی سادده وا له هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت زیاتر تۆی خۆش بوێت.
1- ڕۆژانه كات ته‌رخان بكه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت كات به‌سه‌ر ببه‌یت:
ئه‌م ڕه‌فتاره‌ی تۆ په‌یوه‌ندی نێوانتان گه‌رموگوڕتر ده‌كات و له په‌ستان و ڕۆتینی ژیان دورت ده‌خاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه باشتر وایه هه‌وڵ بده‌ن ڕۆژانه ماوه‌یه‌ك به یه‌كه‌وه به‌سه‌ر ببه‌ن و ده‌رده دڵ بۆ یه‌كتر بكه‌ن.
2-دوور بكه‌وه‌ره‌وه له زمانی ڕه‌خنه‌گرتن:
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت كه‌موكوڕی هه‌یه یان ناتوانێت وه‌ك پێویست كه‌موكوڕیه‌كانت بۆ پڕ بكاته‌وه ئه‌وه ڕه‌خنه مه‌گره و به‌رده‌وام له‌سه‌ر سه‌ری قسه مه‌كه، گفتوگۆ بكه‌ن و به هێواشی ئه‌و بابه‌تانه‌ی تێ بگه‌یه‌نه كه پێویستی به چاككردن هه‌یه.
3-زیادده ڕه‌وی له وتنی وشه‌ی "خۆشم ده‌وێیت"مه‌كه:
ئه‌و كاته‌ی به‌رده‌وام ئه‌م وشه‌یه به‌كاربهێنیت ئه‌وه تواتا جادوویه‌كه‌ی نامێنێت، باشتر وایه بزانیت له چ كاتێكدا به هاوسه‌ره‌كه‌ت ده‌ڵێت"خۆشم ده‌وێیت"
4-گرنگی به‌خۆت بده:
هه‌میشه با وه‌ك خانمێكی جوان ده‌ربكه‌ویت و بۆنت خۆش بێت و ڕوخسارێكی گه‌شاوه و پڕ له توانا و ژیانت هه‌بێت، ئه‌مه واده‌كات هاوسه‌ره‌كه‌ت زیاتر تۆی خۆش بوێت.
5-نرخ بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ت دابنێ:
هیچكات به كه‌م ته‌ماشای هاوسه‌ره‌كه‌ت مه‌كه و نرخ بۆ ماندووبونی ئه‌و دابنێ كه ڕۆژانه كارده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی پێویستیه‌كانی ئێوه دابین بكات.
6-نهێنی پارێزبه:
ته‌واوی ئه‌و بابه‌تانه‌ی هه‌یه له‌نێوان خۆت و هاوسه‌ره‌كه‌ت بیپارێزه و بۆ هه‌موانی باس مه‌كه ئه‌مه نرخ و به‌های تۆ لای ئه‌و زیاتر ده‌كات.
AM:09:40:09/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3797
جار خوێنراوه‌ته‌وه