‌شه‌یما له‌ ئه‌رده‌نه‌وه‌ وێنه‌ جیاوازه‌كانی خۆی بڵاوكرده‌وه‌

وێستگە ستایل-


شاجوانی پێشووی عێراق شه‌یما قاسم  ئاشكرای كرد هه‌ڕه‌شه‌ی‌ كوشتنی له‌سه‌ره‌ دوای كوشتنی تاره‌ فارس و به‌ نامه‌ په‌یوه‌ندیان پێوه‌ كردوه‌ كه‌ دوای ئه‌و سه‌ره‌ی‌ ئه‌مه‌، ئه‌م بابه‌ته‌ وایكرد كه‌سانێكی زۆر ببنه‌ خه‌مخۆر و هه‌واڵپرسی و ئه‌مه‌ش وایكردوه‌ عێراق جێبهێڵێت.

شه‌یما پێشترله‌ دیمانه‌یه‌كی تایبه‌تدا بۆ كه‌ناڵی العربیه‌ باسی له‌وه‌ كرد كه‌ به‌رده‌وام له‌ڕێی نامه‌ و سۆشیال میدیاوه‌ نامه‌ی‌ له‌و جۆره‌ی‌ پێده‌گات كه‌ پێنج شه‌ممه‌ی‌ داهاتوو سه‌ره‌ی‌ تۆ و هاوڕێكانی دیكه‌ته‌ و ئه‌مه‌ش وایلێكردوه‌ كه‌ لایڤ له‌ ئینستگرامه‌كه‌ی‌ بكاته‌وه‌ و باس له‌م بابه‌ته‌ بكات و له‌ ئێستادا له‌ ترسی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی‌ له‌سه‌ریه‌تی عێراقی جێهێشتوه‌ و له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی‌ له‌ ئه‌رده‌ن ده‌ژی.

سەرچاوەیەكی لە ئاسایشی عێراق  ئێوارەی پێنج شەممە ئاشكرای كرد كە هاوەڵی شاجوانی پێشووی عێراق" تارە فارس" لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لە بەغدادی پایتەخت كوژراوە. 

لاشەی تارە كاتژمێر 5:45 خولەكی ئێواره‌ی‌ پێنج شه‌ممه‌ گەیەنرایه‌ نەخۆشخانەی شێخ زاید و سێ فیشەك بە جەستەیەوە بووە دوان بە سەریەوە و دانەیەك بە سنگیەوە.لەسەر ئەم كەیسە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دۆسیەی تایبەتی كردۆتەوە بۆ ئەوەی بكوژانی ئاشكرا بكات.

ئەمە چوارەمین خاڵەتی كوشتنی كەسێكی ناوداری عێراقیە لە ماوەی چەند مانگێكدا لە بەغداد ڕویداوە و هەتا ئێستاش دۆسیەی هیچكام لە كوژراوەكان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا ڕون نه‌كراوه‌ته‌وه‌ بۆ ڕای گشتی و هه‌موان چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانن به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاوبكرێته‌وه‌.







AM:09:21:09/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2773 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌