‌شارا نامه‌یه‌ك بۆ خودا ده‌نێرێت

وێستگە ستایل-

خانمه‌ پێشكه‌شكاری كه‌ناڵی كوردماكس له‌ڕێی هه‌ژماره‌ تایبه‌ته‌كه‌ی‌ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام له‌ڕێی پۆستێكه‌وه‌ هه‌ست و خۆشه‌ویستی خۆی بۆ خودا ده‌ربڕیوه‌ و وه‌ك هێزێكی نادیار باسی لێوه‌ده‌كات.

شارا له‌ پۆسته‌كه‌یدا نوسیویه‌تی"نامەیەک وەک خۆی: سوپاس بۆ خوا، بۆ ھەموو ئەوانەی پێت بەخشیم و لێت سەندمەوە، ھەموو ڕۆژ ئازارێکی تازە و دەرسێکی نوێی ژیان، بۆ دواترم پڕ لە خۆشی و ھیوای تازەی ژیان."

"ھەمیشە لەگەڵم بوی، لەگەڵم بمێنەوە،تۆ تاکە ھێزی نادیاری کە ئەتوانم لای تۆ لاوازییەکانم بدرکێنم، داواو پارانەوەکانم بێ شەرم دەرببڕم، گریانەکانم لات ھەڵرێژم و ھۆکاری دڵخۆشیەکانمت لا داوا بکەم،لەگەڵم بەو ھێزم بەرێ،لە کەموو کورتییەکانم ببورە، رێی دروستم بەرێ،لە پیسی ناخم ببورە، روحم پاک بکەوە، بۆ ھە میشە تاکە پەناگەمی، خۆشم ئەوێیت"

شارا ئیبراهیم ساڵی 1989 لە سلێمانی لەدایك بووەو، لە چەندین دەزگا و كەناڵی ڕاگەیاندن كاری كردوە و ئێستاش لە كەناڵی كوردماكس شۆ بەرنامەی "شارا" پێشكەش دەكات.






AM:09:04:09/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 19218 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌