به‌وێنه... كوڕه هونه‌رمه‌ندێك له‌گه‌ڵ سیبێل جان ده‌ركه‌وت
وێستگە ستایل-
كوڕه هونه‌رمه‌ند و شاعیر هێمن حه‌مید وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ خانمه هونه‌رمه‌ند سیبێل جان بڵاوكرده‌وه.
هێمن له‌سه‌ر ویێنه‌كه‌ی خۆی و سیبێل جان نوسیویه‌تی" ئێوارەی ئەمڕۆ لەشاری بۆرسای تورکیا داوەتی من لە لەلایەن خانمە هونەرمەندی ناوداری تورکیا ( سیبێل جان ) جێگای فەخر بوو بۆم بە خۆشحاڵیەوە تابولێیەکی خۆیم بۆ کێشابوو بەدیاری بردم بۆی و دایەگیان پێم وت دایکم تۆی زۆر خۆش ئەوێ لەوەڵامدا وتی منیش لێرەوە تا ئەڵمانیا ڕێز‌و خۆشەویستم بۆ دایکت هەیە"
هێمن یه‌كێكه له‌و كوڕه شاعیرانه‌ی به‌شێك له هونه‌رمه‌نده ناوداره‌كان شیعره‌كانیان كردوه به گۆرانی و له ئێستادا له وڵاتی ئه‌ڵمانیا ژیان به‌سه‌ر ده‌بات.
AM:11:58:06/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 2391
جار خوێنراوه‌ته‌وه