ڕۆژانه ئه‌م بابه‌تانه له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت باس بكه
وێستگە ستایل-
له ژیانی هاوبه‌شدا چه‌ندین ڕێگر دێته به‌رده‌م هاوسه‌ره‌كان و ئارامی و به‌خته‌وه‌ریان لێ تێكده‌دات و زۆر كات ئه‌مه‌ش بۆ نه‌بوونی گفتوگۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی تۆ ویستی ئه‌وه‌ت هه‌یه له په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت سه‌ركه‌وتوو بیت ئه‌وه باشتر وایه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ئه‌م بابه‌تانه به‌یه‌كه‌وه باس بكه‌ن.
1- ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕویدا:
بۆ ئه‌وه‌ی په‌ستان و بیركردنه‌وه‌كانی ژیان له‌سه‌رتان كه‌مببێته‌وه ئه‌وه باشتر وایه به‌رده‌وام ئه‌م پرسیاره له یه‌ك بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئاگاداری دۆخی یه‌كتر بن و ئه‌وه‌ی به‌سه‌رتان هاتووه بۆ یه‌كتری باس بكه‌ن و ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك هه‌بێت به یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ری بكه‌ن.
2- له هه‌ست و سۆزی هاوسه‌ره‌كه‌ت بپرسه:
پرسیاری ئه‌وه‌ی لێ بكه ئه‌مڕۆ چی خۆشحاڵی كردیت؟ چی بێزاری كردیت و خه‌می پێدایت ؟ تۆش هه‌ست و سۆزه‌كانی خۆت بۆ ئه‌و باس بكه.
3-خه‌ون و پلانی ڕۆژی داهاتووی چییه؟
بۆ ئه‌وه‌ی ئاینده‌ی ژیانی هاوبه‌شتان ڕون بێت باشتر وایه ئاگاداری خه‌ون و هیواكانی یه‌كتر بن و ئه‌و پلانانه‌ش كه به ڕۆژانه بۆ ژیانتان دای ده‌نێنن، زۆر گرنگه هاوسه‌ره‌كان به یه‌كه‌وه پلانیان بۆ ژیانی باشتر هه‌بێت.
4-وورده‌كاریه‌كانی ژیان:
هه‌موو خێزانێك وورده‌كاری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت باسی بكه‌یت مه‌یخه‌ره ڕۆژی دواتر ئه‌مه زیاتر له‌یه‌كتر نزیكتان ده‌كاته‌وه.
AM:09:13:04/10/2018
ئه‌م بابه‌ته 3588
جار خوێنراوه‌ته‌وه