‌حه‌مید عوسمان بۆ ساڵیادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ند حه‌مه‌ جه‌زا چی ده‌ڵێت؟

وێستگە ستایل-

ئه‌مڕۆ ساڵیادی كۆچی دوای هونه‌رمه‌ندی ناودار و پێشمه‌رگه‌ی دێرین حه‌مه‌ جه‌زایه‌ و بۆ ئه‌م یاده‌ش هونه‌رمه‌ند  حه‌مید خه‌مباری خۆی له‌ڕێی پۆستێكه‌وه‌ ده‌ربڕیوه‌.

حه‌مید نوسیویه‌تی"ساڵیادی‌ كۆچی دوای‌ محمد جەزا، نازانم لە كوێوە دەستپێبكەم ، باسی دەنگە پڕ چریكەكەت بكەم ، یان باسی شۆڕشگێڕییەكەت ، باسی پێشمەرگایەتییەكەت ، یان باسی لێوە هەمیشە بە خەندەكەت ، باسی قسە نەستەقەكانت ، یان باسی هۆنراوە پڕ لە ماناكانت ، نازانم چۆن دەستپێبكەم ؟!"

ده‌شڵێت" ئەی بزوێنەری شۆِرش ، ئەی ژیلەمۆی كوردایەتی ، ئەی پێشمەرگە بەئەمەكەكەی كوردستان، نازانم من نازانم چی بنووسم جۆن پێناسەی بولبولە دەنگ زوڵاڵەكەی كوردستان بكەم هەزار سڵاوو لەگیانی خوالیخوشبو وە سەرفرازی‌ بۆخانەوادە بەڕێزەکەی هیوادارم بتوانم لەڕێچکە ئەم کەڵە هونه رمەنده بەرده وام بم لەكاروانی‌ هونه ری‌ كوردی‌ دوباره هەزاران سڵاو لەگیانی‌ پاکی خاڵە حەمە و هه موو هونه رمەندانی‌ كۆچ كردوی‌ كوردستان"

حه‌مید عوسمان له‌ ساڵی 1985 له‌دایك بووه‌ و یه‌كێكه‌ له‌ گۆرانیبێژه‌ دیاره‌كانی كوردستان و ماوه‌یه‌كی زۆره‌سه‌رقاڵی كاری هونه‌رییه‌، هاوكات به‌ هه‌ردوو شێوازی كولتووری و ستایلی نوێ گۆرانی ده‌ڵێت.




AM:11:05:01/10/2018


ئه‌م بابه‌ته 2997 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌