به‌وێنه...كاژین ئه‌مجاره پشتگیری ئه‌م لایه‌نه سیاسیه ده‌كات بۆ هه‌ڵبژاردن
وێستگە ستایل-
خانمه ڕاگه‌یاندنكار كاژین چه‌ند وێنه‌یه‌كی دكتۆر به‌رهه‌م و قوباد تاڵه‌بانی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام بڵاوكردۆته‌وه و له‌سه‌ر وێنه‌كانیان نوسیویه‌تی به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن.
كاژین پێشتر له چه‌ندین كه‌ناڵ و ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی كاری كردوه و دوای كرانه‌وه‌ی كه‌ناڵی خه‌ندان كه وته‌بێژی حیزبی هاوپه‌یمانی بۆ دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری بوو به سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر به‌رهه‌م چوه ئه‌و كه‌ناڵه و ئێستاش دوای داخرانی كه‌ناڵی خه‌ندان ئه‌م خانمه پشتگیری دكتۆر به‌رهه‌م ده‌كات كه چۆته‌وه ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتی.
كاژین و شوان ی هاوسه‌ری به‌یه‌كه‌وه له چه‌ندین ده‌زگای ڕاگه‌یاندن كاریان كردوه و له ئێستادا دوای داخرانی كه‌ناڵی خه‌ندان له هیچ ده‌زگایه‌كی ڕاگه‌یاندن ده‌رنه‌كه‌وتونه‌ته‌وه.
زۆرێك له فۆڵۆوه‌ره‌كانی ئه‌م خانمه ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرتوه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی پێشودا و دوای سه‌رنه‌كه‌وتنی لیستی هاوپه‌یمانی یه‌كێك بوو له‌و كه‌سانه‌ی داوای ده‌نگه‌كه‌ی ده‌كرد و له ئێستادا پشتگیری له لیستی یه‌كێتی ده‌كات.
ئه‌مڕۆ له ته‌واوی پارێزگاكانی باشووری كوردستان هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت و بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چه‌ندین لیست و قه‌واره‌ی جیاواز به‌ژداریان كردوه و كێبڕكێ له‌سه‌ر كورسیه‌كانی په‌رله‌مان ده‌كرێت.
AM:11:19:30/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11123
جار خوێنراوه‌ته‌وه