ڕه‌نج سه‌نگاوی: به‌غداد فه‌زایه‌كی نا ئه‌خلاقیه و به به‌هانه‌ی ئه‌خلاقه‌وه كچان و ژنان ده‌كوژن
وێستگە ستایل-
ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو سەرچاوەیەكی لە ئاسایشی عێراق ئاشكرای كرد كە هاوەڵی شاجوانی پێشووی عێراق" تارە فارس" لە لایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە لە بەغدادی پایتەخت كوژراوە.
لاشەی تارە كاتژمێر 5:45 خولەكی ئێواره‌ی پێنج شه‌ممه گەیەنرایه نەخۆشخانەی شێخ زاید و سێ فیشەك بە جەستەیەوە بووە دوان بە سەریەوە و دانەیەك بە سنگیەوە.
لەسەر ئەم كەیسە وەزارەتی ناوخۆی عێراقی دۆسیەی تایبەتی كردۆتەوە بۆ ئەوەی بكوژانی ئاشكرا بكات.
ئەمە چوارەمین خاڵەتی كوشتنی كەسێكی ناوداری عێراقیە لە ماوەی چەند مانگێكدا لە بەغداد ڕویداوە و هەتا ئێستاش دۆسیەی هیچكام لە كوژراوەكانی دیكە ڕاستی و دروستی ئاشكرا نەكراوە و تارا باوکی عەرەبی عێراقی و دایکی لوبنانیە.
له‌سه‌ر كوشتنی ئه‌م خانمه زۆێك له خانمه مۆدێله‌كان هاتنه ده‌نگ له كورد و له عه‌ره‌ب وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و بێ ڕێزیه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌م مانگه له به‌غداد ، ڕه‌نج سه‌نگاوی وه‌ك ڕاگه‌یاندنكار و شاعیر وێنه‌یه‌كی تاره‌ی بڵاوكردۆته‌وه له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام و شیعرێكی پێشكه‌ش به‌ڕۆحی ئه‌م خانمه كردوه و ده‌ڵێت.
خۆ ئەوە تۆ نیت کوژراویت
ئەوە تۆ نیت لەم زەلکاوەدا خنکاویت
ئەوە یاسا‌و حکوومەت و دادگای وڵاتەکەمن
لەبەردەم بەژنی بەرزتا ئاوا کەمن.
ڕه‌نج ده‌ڵێت" پێشکەشە بەو فەزا نا ئەخلاقیەی کە بە بەھانەی ئەخلاق لە بەغداد دەستیانکردووە بە کوشتنی ژنان و چەندین ژنی بێ گوناحیان شەلاڵی خوێن کردووە لەم ماوەیەدا، من لە رابردوودا ئەو شیعرەم بۆ کچێکی کورد نووسیبوو کە کوشتبویان و فرێیان دابووە زەلکاوێکەوە، بەلام خەمی تاراو خەمی پەرژین یان ساراو تاڤگە یەک خەمن ، نا بۆ کوشتن"
AM:11:02:30/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه