ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان كار ده‌كات جیاوازیان چییه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دایكیان له ماڵه‌وه‌یه؟
وێستگە ستایل-
زۆر كات ده‌وترێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی باش په‌روه‌رده‌ی منداڵه‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌وه باشتر وایه له ماڵه‌وه دایك بمێنێته‌وه و ته‌نها سه‌رقاڵی گه‌وره‌كردنی منداڵه‌كه‌ی بێت به‌ڵام له ڕاستیدا زانست جۆرێكی دیكه ئه‌م بابه‌ته‌ی لێكداوه‌ته‌وه و باسی ده‌كات.
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ تیایدا هاتووه ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له ده‌ره‌وه كار ده‌كه‌ن ئه‌وه منداڵه‌كانیان زووتر گه‌وره ده‌بن و گه‌شه ده‌كه‌ن له چاو ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له ماڵه‌وه‌یه و هیچ كارێك ناكه‌ن.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌چن بۆ دایه‌نگه و باخچه‌ی ساوایان زۆر چالاكن و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه زیاتر و زووتر تێكه‌ڵاو ده‌بن به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی دایكیان له ماڵه‌وه‌یه ئه‌وه منداڵه‌كانیان دره‌نگتر گه‌شه ده‌كه‌ن و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه كه‌متر چالاكن به‌ڕێژه‌ی %5 له‌چاو ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌چنه باخچه‌ی ساوایان و دایه‌نگه.
PM:03:24:29/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4035
جار خوێنراوه‌ته‌وه