شه‌ش نهێنی پیاوان پێویسته خانمان بیزانن
وێستگە ستایل-
خانمان و پیاوان چه‌ندین جیاوازی هه‌یه له نێوانیاندا له‌ڕوی جه‌سته‌ی و كه‌سایه‌تی و ڕه‌فتاركردنه‌وه‌ی، ئه‌مانه چه‌ند نهێنیه‌كی مێشكی پیاوانه كه پێویسته هه‌موو خانمان بیزانن.
1- یاده‌وه‌ری:
پیاو و ئافره‌ت به شێوه‌ی جیاواز یاده‌وه‌ریان به‌كارده‌هێنن، مێشكی پیاوان توانای یاده‌وه‌ری وێنه‌ییان زۆره به‌ڵام خانمان یاده‌وه‌ری هه‌ست و سۆزیان به‌هێزه، له‌به‌ر ئه‌وه خانم ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت ساڵڕۆژی له‌دایكبونه‌تی بیر نه‌مابوو ئه‌وه لۆمه‌ی مه‌كه چونكه توانای یاده‌وه‌ری مێشكی به‌وجۆره‌یه.
2-گوێگرتن:
پیاو ته‌نها یه‌ك لای مێشكی بۆ گوێگرتن به‌كارده‌هێنێت به‌ڵام خانمان له یه‌ك كاتدا هه‌ردوو به‌شی مێشكی بۆ گوێگرتن به‌كارده‌هێنێت له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌و كاته‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ت كارێك ده‌كات قسه‌ی بۆ مه‌كه چونكه ته‌نها ده‌توانێت یه‌ك كار بكات.
3-هه‌ست و سۆز:
پیاوان له خانمان هه‌ستیارترن بۆ بابه‌تی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و هه‌سته‌كانیان زیاتر له خانمان به‌ڵام پیاوان ناتوانن هاوشێوه‌ی خانمان هه‌سته‌كانیان ده‌رببڕن و ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه و خێزانه‌ی كه‌سه‌كه‌ی تیادا په‌روه‌رده كراوه.
4-گریان:
پیاوان ژماره‌یه‌كی كه‌متر له بۆریه فرمێسك ڕژێنه‌كانیان هه‌یه له‌چاو خانمان و هۆرمۆنی پرۆلاكتین له جه‌سته‌یاندا %60 له چاو خانمان كه‌متره كه هۆكاری گریانه و جگه له‌وه‌ش ویستی ئه‌وه‌یان هه‌یه به جۆرێك خۆیان ده‌ربخه‌ن كه به‌هێزن.
5-هۆرمۆن:
مێشكی پیاو هۆرمۆنی تستۆستیرۆن زۆر ده‌رده‌دات كه تایبه‌ته به جوڵه و ڕه‌فتاره نێرینه‌یه‌كان له‌كاتێكدا مێشكی خانمان هۆرمۆنی سیرۆتۆنین به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌رده‌دات.
6-ئازار:
خانمان زیاتر له پیاوان هه‌ست به ئازار ده‌كه‌ن و ئه‌مه‌ش سروشتی جه‌سته‌یان ئه‌م جیاوازیه‌ی دروستكردوه.
AM:10:37:27/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 4543
جار خوێنراوه‌ته‌وه