دوای تووش بوون بە ڤایرۆسی ئایدز چی ڕوودەدات؟
وێستگە ستایل-
كاتێك یە كێك تووشی پەتای ئایدز دەبێت هەتا مردن لێ ی نابێتەوە، لە سەرەتاوە هیچ نیشانەیەك دیاری نادات، بەڵام هەندێك جار تووش بوو كەمێك ناڕەحەتی تووش دەبێت وەك ( تا، لەش داهێزران، ئازاری لەش و ماسولكەكان، سەرئێشە ) كە ماوەی هەفتەیەك یان دوو هەفتە دەخایەنێت و نەخۆشەكە چاك دەبێتەوە.
دوای ئەم قۆناغەش قۆناغی شاراوە دەست پێ دەكات و چەند مانگ یان چەند ساڵێك دەخایەنێت، تیایدا ڤایرۆسەكە ئامرازی بەرگری لەش تێك و پێك دەشكێنێت و نەخۆشەكەش ڤایرۆسەكە دەگوێزێتەوە.كاتێك بەرگری لەش تەواو بێ هێز دەبێت لەش بەرگری هیچ نەخۆشییەكی پێ ناكرێت و بە ئاسانی لەناو دەچێت.
س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
AM:10:23:25/09/2018
ئهم بابهته 1540
جار خوێنراوهتهوه