ڕێگه‌یه‌كی ئاسان بۆ چاره‌سه‌ری ئازاری پشتت به‌كاربهێنه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی سیدنی ئوستورالی ئاشكرایان كردوه كه یاریه ڤیدیۆیه‌كان ته‌نها زیانی نیه بۆ ته‌ندروستی به‌ڵكو ده‌كرێت بۆ باشكردنی دۆخی ته‌ندروستی هه‌ندێك له‌و كه‌سانه به‌كاربهێنرێت كه ئازاری پشتیان هه‌یه.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری تایمز بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیادا توێژه‌ره‌وه ئوستورالیه‌كان كاریگه‌ری یاریه ڤیدیۆیه‌كانیان له‌سه‌ر ته‌ندروستی ئه‌و كه‌سانه باس كردوه كه به‌ته‌مه‌نن و گرفتی ئازاری پشتیان هه‌یه به جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری پشتیان هه‌یه ده‌توانن له‌ڕێی هه‌ندێك جۆری یاریه ڤیدیۆیه‌كانه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه‌یه بكه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر كه‌سه‌كه خۆی له‌ڕووی جه‌سته‌ییه‌وه چالاك بێت و ئاره‌زووی جوڵه بكات.
یاری ڤیدیۆی جۆری Nintendo Wii-Fit-U كه پێویست ده‌كات كه‌سه‌كه جوڵه بكات و له شوێنی خۆی به جێگیری نه‌مێنێته‌وه باشترین چاره‌سه‌ره بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ئازاری درێژخایه‌نی پشتیان هه‌یه.
AM:09:49:25/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 1613
جار خوێنراوه‌ته‌وه