‌به‌كارهێنانی ده‌رمان بۆ به‌رزكردنی باڵا هیچ بنه‌مایه‌كی پزیشكی هه‌یه‌؟

وێستگە ستایل-


هه‌ندێكجار به‌رهه‌م و پێكهاته‌ی‌ جیاواز باس ده‌كرێت كه‌ یارمه‌تی به‌رزبوونی باڵا ده‌دات به‌ڵام ئه‌مه‌ تا چه‌ند ڕاسته‌؟

له‌ ڕاستیدا بە هیچ شێوازێک نە وەرزش نە خواردنی تایبەت نە ئەو کەپسول و حەبه بازاڕیانە باڵا زیاد ناکەن ، زانستی پزیشکی زۆر بەجوانی باسی ئەم بابەتەی کردووە،و پێویسته‌ بزانین مرۆڤ تا چ تەمەنێک لەڕوی باڵاوە زیاد دەکات؟ 

بە پێی زۆربەی سەرچاوەکان ئێسکی لاشەی مرۆڤ به‌نزیكه‌ی‌ هەتا تەمەنی ۱۷ بۆ ۱٨ ساڵی لەگەشەدایە دوای ئەوە لە گەشەکردن دەوەستێت، هەرچەند سەرچاوەکان دەڵێن حاڵەتی کەم دەگمەن هەیە کە مرۆڤی وا هەیە بە هۆی سروشت و life style ەوە ڕەنگە گەشە هەتا ۲۰ ساڵیش بەردەوام بێت وە هەروەها ڕونکراوەتەوە کە ڕەنگە کچان گەشەی ئێسکیان هەتا ۱٦ ساڵی بەردەوام بێت بەڵام بە گشتی تا ۱۷ بۆ ۱٨ ساڵی بەردەوامە، هەروەها تەمەنی ۱۳ بۆ ۱٤ ساڵی ئێسک زۆر بە خێرایی گەشە دەکات.

لەڕووی زانستیەوە چۆن باڵا زیاد دەکرێت؟ یان ئەو کەسانە کێن کە پێویستیان پێیە؟

ئەوانەی بە تەمەن گەورەن بۆ نمونە ۱٥ ساڵە بەڵام گەشەی لە ئاستی پێویست نیە یان زۆر کەمەو باڵای کورتە کەسەکە ، پزیشکانی ئەو بوارە لەدوای چەند مانگێک پشكنینی  هۆڕمۆنات و هۆڕمۆنی گەشە دوای لێکۆڵینەوەی تەواو بڕیار دەدەن کە بەشێوەی دەرزی بدرێت لە ئێسکی کەسەکەو وردە وردە ئێسکەکە گەشە دەکات و باڵای زیاد دەکات ئەویش ئەگەر ۳ بۆ ٥ سم زیاد بکات، بەڵا ئەمە لەتەمەنی چەندە؟ لە خوار تەمەنی ۱٨ ساڵ دەکرێت بکرێت ئەویش ته‌نها  کەسی پسپۆڕ دەیکات ئەگەر زۆر پێویست بوو، ئەگینا سەروو ۲۰ ساڵ سودی نیەو ناکرێت چونکە ئێسک لە گەشە وەستاوە .

ڕێگەی دیكه‌ هەیە کە بۆ نمونە نه‌شته‌رگه‌ری هەیە پێی دەوترێت ILizarov لەهەندێک شوێن دەکرێت لە کەسی گەورە واتە بۆ نمونە ۲٥ ساڵ بە ڵام بە نەشتەرگەری نەک دەرمان ئەویش ئەگەر ۳ بۆ ٥ سم بتوانرێت زیاد بکرێت.

ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ ماوەی ۱ ساڵی دەوێت هەتا ئەنجام دەدرێت ئەویش دوای ئەنجام دانی چەندین پشكنین و ئەشیعە، و ئه‌م نه‌شته‌رگه‌ریه‌ سەدا %25 ئه‌گه‌ری سەرکەوتن هەیە چونکە پشوو درێژی دەوێت چونکە نەشتەرگەرییەکی گەورەیەومه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ كه‌ په‌له‌كه‌ هه‌وبكات و پێویست به‌بڕینه‌وه‌ بكات.

ئا:هاوڕێ ساڵح
ی.پزیشک


PM:12:11:24/09/2018


ئه‌م بابه‌ته 6731 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌