ڤیدیۆ: چۆپی دۆی داده‌ی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه گۆرانیبێژ چۆپی فه‌تاح نوێترین به‌رهه‌می خۆی به‌ناوی "دۆی داده" بڵاوكرده‌وه و به ستایلی پۆپ ئه‌م گۆرانیه‌ی تۆماركردوه.
ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره ئه‌م خانمه به‌م ستایله گۆرانی بڵێت و به‌رهه‌مه‌كه‌ی ستایلێكی جیاوازه بۆ هونه‌ری كوردی، شیعری ئه‌م گۆرانیه له نوسینی "دكتۆر كه‌مال میراوده‌لیه و زۆرێك له فۆڵۆوه‌ره‌كانی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له ئینستگرام ده‌ستخۆشیان لێكردوه بۆ ئه‌م كاره نوێیه‌ی.
چۆپی فەتاح، ساڵی ڕابردوو بۆ جاری دووەم هاوسه‌رگیری كرده‌وه ئه‌م خانمه خه‌ڵكی شاری كه‌ركوكه، له سه‌ره‌تای ساڵانی 2000ـه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ریی كردووه، خاوه‌نی چه‌ندین ڤیدیۆ كلیپ و ئه‌لبوومی گۆرانییه، ماوه‌یه‌كیش پێشكه‌شكاری ته‌له‌ڤزیۆنی بووه، به‌ڵام ئێستا وازی له كاری ڕاگه‌یاندن هێناوه.
AM:10:07:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2243
جار خوێنراوه‌ته‌وه