جگه‌ره هۆكاری چالاكی مێشكه یان توشكه‌ری خه‌ڵه‌فان؟
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ كه له كۆریای باشوور ئه‌نجامدراوه تیایدا مه‌ترسیه‌كانی توشبوون به خه‌ڵه‌فان باسكراوه به جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره كێشن زووتر توشی خه‌ڵه‌فانی مێشكیان ده‌بن.
پسپۆڕانی تایبه‌ت به مێشك و ده‌مار له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌ڵێن" ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن ئه‌وه ئه‌گه‌ری توشبونیان به خه‌ڵه‌فان به ڕێژه‌ی 14بۆ 19% كه‌متره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن"
داییم تشوی یه‌كێكه له سه‌رپه‌رشتیاره‌كانی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له زانكۆی سول ی نیشتیمانی له كۆریای باشوور ده‌ڵێت" كێشانی جگه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری له‌سه‌ر مێشك دروست ده‌كات ئه‌مه جگه له‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ده‌مار زیاد ده‌بێت" ساڵانی هه‌شتا و نه‌وه‌ده‌كان توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه له‌سه‌ر زیانه‌كانی كێشانی جگه‌ره كراوه و تیایدا هاتوه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن ئه‌وه مه‌ترسی توشبونیان به زه‌هایمه‌ر زیاتره به‌ڵام له‌و كاته‌دا كۆمپانیا تایبه‌ته‌كانی به‌رهه‌مهێنانی جگه‌ره له بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته ڕێگریان كردوه و بۆچونه كۆنه‌كان له‌ناو خه‌ڵكدا به‌و جۆره بووه كه نیكۆتین چالاككه‌ری مێشكه نه‌ك هۆكاری توشبوون به خه‌ڵه‌فان و زانستی سه‌رده‌م به ته‌واوه‌تی ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
AM:09:31:24/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 2440
جار خوێنراوه‌ته‌وه