ئەلزەهایمەر چییه؟
وێستگە ستایل-
ئهلزههایمهر نەخۆشیەکی دەمارییە لەئەنجامی مردنی خانەکانی مێشک ڕوو دەدات و ئەبێتە هۆی لەدەست دانی ئەو خانانەی زانیاری تێدا هەڵدەگیرێت(میمۆری).
ئەلزەهایمەر باوترین جۆری نەخۆشی مێشکە(Dementia) بەپێی ڕاپۆرتێک ٦٠ـ۸٠٪ ی نەخۆشیەکانی مێشک لە ئەمریکا لەجۆری ئەلزەهایمەرن،لەساڵی ۲٠۱۳ دا ٦.۸ میلیۆن کەس دیاریكراون کراون بە نەخۆشی مێشک(تێکچوونی مێشک) لەو ژمارەیە ٥ میلیۆن بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر دەست نیشان کراوە،هەروەها بەپێی ئەو ڕاپۆرتە ئەم ژمارەیە ئەبێتە دوو هێندە لەساڵی ۲٠٥٠ .
تەمەنی ئەگەر بە توشبوون بەم نەخۆشییە لەنێوان ۳٠ـ٦٠ ساڵدایە هەروەها ئەم نەخۆشییە ئەکرێت بەچەند پلەیەک.
۱ـ پێش دەرکەوتنی نیشانەکانی
۲ـ ماوەی نێوان دەرکەوتنی نەخۆشییەکە و سەرهەڵدانی نیشانەکانی
۳ـ (Dementia) ئەو کاتەیە کە بەتەواوی مێشک تێک دەچێت و توانای نامینیت
دەست نیشان کردنی ئەم نەخۆشییە:ـ
دەست نیشانکردنی ئەم نەخۆشییە لەلایەن پزیشکی پسپۆڕ دەکرێت ئەویش بە هەڵسەنگاندنی کەسەکە و نیشانە دیار و هەڵسوکەوتییەوە ئەویش وەک (تەوازون و پەرچەکرداری کەسەکە و هەست کردنی بۆ چواردەور ی)،
هەروەها بە پشکنینی وێنەی مێشک (CT),و (MRI)و پشکنینی میز دیاری دەکرێت.
٥ نیشانە لە نیشانەکانی نەخۆشی ئەلزەهایمەر کە لەکەسی توش بوو دەردەکەوێت
۱ـ لەبیرکردنی شتەگرنگە کان و شوێن و توانای هەڵسوکەوت کەم بونەوە
۲ـ توانای بڕیار دانی لەسەر شت نامێنێت و وە توانای خۆبەڕێوەبردنی کەم ئەبێتەوە،توانای تێگەشتنی لە هوکارەکانی سەلامەتیشی کەم دەبێتەوە.
۳ـ کەمو کوڕی لە بینین و جیاکردنەوەی ڕەنگەکان هەرئەمەشە ئەبێتەهۆی نەناسینەوەی دەم و چاوو جل و بەرگ.
٤ـ ناتەواوی و ناڕێکی لەقسەکردن و نوسین و خوێندنەوە
٥ـ گۆڕانی هەڵسوکەوت و کەسایەتی و زۆر جوڵۆک ئەبن و توانای بەرگەگرتنیان نامێنێت.
ئەوکەسانەی توشی ئەم نەخۆشییە دەبن پێویستیان بە گرنگی پێدانی بەردەوام هەیە و لەکەسی بەتەمەنی سەرو ۸٠ ساڵ ۳ـ٤ ساڵی پێ دەچێت تا بگات بەو پەڕی قورسی و کوشتنی بەڵام لە گەنج و تەمەنی سەروو ۳٠ساڵ نزیکەی ۱٠ ساڵی دەوێت
ئا: ئارام نهریمان
PM:12:11:23/09/2018
ئهم بابهته 13386
جار خوێنراوهتهوه