خانمه هونه‌رمه‌ندێك: نازانم ده‌نگ به‌كێ بده‌م
وێستگە ستایل-
خانمه ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ند به‌یان عه‌لی له‌ڕێی پۆستێك له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك باس له‌وه ده‌كات نازانێت ده‌نگ به‌كێ بدات.
ئه‌م خانمه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نوسیویه‌تی"باشە سێ بەشی ئەم کاندیدانە هاوڕێیانی هونەرمەندو پێشکەشکارن پیاو نازانێ دەنگ بەکێ بدا زۆربەیان هاورێ ی نزیکن ههه وەڵانازانم حایر ماوم "
به‌یان عه‌لی یه‌كێكه له‌و ئه‌كته‌رانه‌ی له زۆرینه‌ی دراماكانی ده‌رهێنه‌ری كۆچكردوو "حسێن میسری " به‌ژداری كردوه و ڕۆڵی "نه‌سرین" ی بینیوه له درامای خه‌می چۆله‌كه‌كاندا و له كاتی خۆیدا ئه‌م درامایه بینه‌ر ێكی زۆری هه‌بوو، جگه له‌م كاره ئه‌م خانمه له چه‌ندین كاری هونه‌ریدا به‌ژداری كردوه.
له دوای قه‌یرانی دارایی و كه‌مبوونه‌وه‌ی كار و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كان ئاسته‌نگ بۆ كاری هونه‌رمه‌نده‌كان دروست بووه و به‌رهه‌مه هونه‌ریه‌كانیان كه‌مبۆته‌وه.
AM:09:51:23/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3411
جار خوێنراوه‌ته‌وه