هۆكاره‌كانی زیادبوونی كێش
وێستگە ستایل-
زیادبوونی كێش یه‌كێكه له‌و گرفتانه‌ی زۆر كه‌س به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن و چه‌ندین هۆكاری جیاواز به‌كارده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی كێشیان داببه‌زێت، پێش ئه‌وه‌ی بگه‌یته ئه‌و دۆخه‌ی كێشت داببه‌زێنیت باشتر وایه هۆكاره‌كانی بزانیت.
1- نوستن:
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی زیاد بوونی كێش نهخهوتنه به بڕی پێویست به‌و جۆره جه‌سته وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌م دۆخه بڕێكی زۆر له هۆرمۆنی كۆرتیزۆڵ ده‌رده‌دات و به‌هۆیه‌وه مرۆڤ په‌نا بۆ خواردنی بڕێكی زۆر له خۆراك ده‌دات.
ته‌نها كه‌مخه‌وی زیانی نییه به‌ڵكو نوستن بۆ زیاتر له 10 كاتژمێر هه‌مان كاریگه‌ری خراپی ده‌بێت و باشتر وایه هه‌موو كه‌سێك 7 بۆ 9 كاتژمێر بخه‌وێت.
2- نه‌خواردنی نانی به‌یانیان:
بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی به‌هێز و ته‌ندروست بیت ئه‌وه باشتر وایه ژه‌می به‌یانیان له‌بیر نه‌كه‌یت و باشت وایه بڕه‌كه‌ی 600 كالۆری بێت كه پێكهاتبێت له چه‌وری و كاربۆهیدرات و پرۆتین و بڕێك شیرینی.
3-دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر:
دانیشتن له شوێنی كاره‌كه‌ت به‌تایبه‌ت دوای خواردنی خۆراك واده‌كات چه‌وری زیادده له له‌شتدا كۆببێته‌وه و باشتر وایه دووربكه‌ویته‌وه له دانیشتن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر و له ماوه‌ی كاركردندا بجوڵێیت.
4-نه‌خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو:
خواردنه‌وه‌ی ئاو یارمه‌تی چالاككردنی جه‌سته ده‌دات و هه‌ستكردن به‌تێربوون زیاد ده‌كات و له‌ش له ژه‌هر پاكده‌كاته‌وه،بۆ ئه‌وه‌ی گرفتی كێشی زیاده‌ت توش نه‌بێت باشتر وایه بڕی پێویست له ئاو بخۆیته‌وه.
PM:05:18:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 6844
جار خوێنراوهتهوه