دوای 60 ساڵ جیابوونه‌وه دوو عاشق له‌ڕێی فه‌یسبوكه‌وه به یه‌ك گه‌یشتنه‌وه
وێستگە ستایل-
له ڕێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه له ئێستادا دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی مه‌به‌ستمانه ئاسان بووه، دوو عاشق دوای 60 ساڵ جیابوونه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه له‌یه‌كتری جارێكی دیكه یه‌كتریان دۆزیه‌وه به‌هۆی فه‌یسبووكه‌وه.
ئیریك كان له ته‌مه‌نی 7 ساڵیه‌وه هاوڕێ نزیكه‌كه‌ی خوشكه‌كه‌ی خۆش ویستوه و هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا ئه‌و هه‌سته پاكه‌ی بشارێته‌وه به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی دایكی به‌ڕاستی بابه‌ته‌كه ده‌زانێت بڕیاری ئه‌وه ده‌دات كه دووریان بخاته‌وه له یه‌كتری و ڕێگه‌ی نه‌داوه چیتر یه‌كتر ببینن.
ئێستا و دوای 60 ساڵ دووركه‌وتنه‌وه ئیریك بۆ تۆڕی هه‌واڵی BBC ئاشكرای كردوه خۆشه‌ویسته‌كه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌شڵێت" ئه‌گه‌ر فه‌یسبووك نه‌بوایه هه‌رگیز ئه‌وم نه‌ده‌دۆزیه‌وه"
دوای دوباره بینینه‌وه ئێستا په‌یوه‌ندیه‌كی پته‌و له‌نێوانیاندا دروست بووه و له‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه بڕیاری ئه‌وه‌یانداوه هاوسه‌رگیری بكه‌ن و خۆشه‌ویستی ته‌مه‌نی منداڵی ئێستا له‌هۆیڵی بۆنه‌دا و له ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریدا كۆیكردونه‌ته‌وه.
PM:03:07:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 11642
جار خوێنراوه‌ته‌وه