ڤیدیۆ: ماجید و محه‌مه‌د عه‌بدول به‌رهه‌مه نوێكه‌یان بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
ماجید" ناسراو به موعینه‌كه‌ی كورد" نوێترین به‌رهه‌می پێكه‌وی له‌گه‌ڵ كوڕه گۆرانیبێژ محه‌مه‌د عه‌بدول بڵاوكرده‌وه.
ناگه‌م به تۆ یه‌كه‌م و نوێترین به‌رهه‌می پێكه‌وه‌ی ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده‌یه و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا بینه‌رێكی زۆری هه‌بووه،ئه‌م گۆرانییه نوێیه‌ی ماجید وه‌ك ئه‌زموونی یه‌كه‌مییه‌تی بۆ دوێت و جگه له‌وه‌یش پاش ماوه‌یه‌كی زۆره له بێده‌نگ بوونی له كاری هونه‌ری، له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژ محه‌مه‌د عه‌بدول به گۆرانییه‌كی دوێت ده‌ركه‌وته‌وه، ئه‌مه‌ش وای كردووه ده‌نگدانه‌وه‌ی گه‌وره دروست بكات.
ماجید محه‌مه‌د، به‌هۆی ته‌قلید كردنه‌وه‌ی موعین ئه‌سفه‌هانی ناوی ماجید ئه‌سفه‌هانی لێنراوه، خه‌ڵكی سلێمانییه، خاوه‌نی دوو ئه‌لبوومی گۆرانییه و پێشتر هیچ ڤیدیۆ كلیپێكی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، ته‌نیا گۆرانی به‌شێوه‌ی ده‌نگ بڵاو كردووه‌ته‌وه.
محه‌مه‌د عه‌بدولیش دانیشتووی شاری سلێمانییه، ماوه‌یه‌كی زۆره ده‌ستی به كاری هونه‌ری كردووه و خاوه‌نی 14 به‌رهه‌می هونه‌رییه.
PM:02:43:22/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 3949
جار خوێنراوه‌ته‌وه