خه‌مۆكی توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ت ده‌كات
وێستگە ستایل-
خه‌مۆكی حاڵه‌تێكی ده‌رونی بێزاركه‌ره و زۆر كات له زۆر بیركردنه‌وه له كێشه و گرفته‌كان مرۆڤ توشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌رونیه ده‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی خۆت ببیته پزیشكی خۆت ئه‌وه باشتر وایه له خه‌م خواردن دوور بكه‌ویته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئه‌م نه‌خۆشیانه نه‌بیت.
1- كەمخەوی:
خەمۆكی كاریگەری دەبێت لەسەر مێشك و باری دەرونی و یەكێك لە نیشانەكانی خەمۆكی كەمخەوییە.
2-ئازاری سنگ:
خەمۆكی مەترسی توشبوون بە نەخۆشی دڵ زیاد دەكات و بەمەش مرۆڤ ئازاری سەر سنگی زیاد دەكات.
3-هەستكردن بە ماندوێتی بەردەوام:
یەكێك لە نیشانەكانی خەمۆكی هەستكردنی بەردەوامە بە ماندوێتی و نەتوانینی ئەنجامدانی كاری ڕۆژانەیەتی .
4-ئازاری ئێسك و بڕبڕەكان:
ئەگەر هیچ هۆكارێك نیە بۆ ئازاری ئێسك و بڕبڕە و ماسولكەكانت بەڵام كێشەی خەمۆكیت هەیە ئەوە پێویستە بزانیت خەمۆكی هۆكاری هەستكردنتە بەم ئازارە.
5-كێشەی هەرس:
تەواوی كۆئەندامی هەرس پەیوەندی ڕاستەوخۆی هەیە بە مێشكەوە، دڵەڕاوكێ و خەمۆكی هۆكارە بۆ دروست بوونی ئازاری گەدە.
6-ئازاری پشت و مل:
ئەو كەسانەی خەمۆكن ئەگەری توشبونیان بە ئازاری پشت و مل چوار جار زیاترە لەو كەسانەی كێشەی خەمۆكیان نیە.
PM:05:18:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 7195
جار خوێنراوه‌ته‌وه