هۆکاره‌کانی که‌می ئاره‌زووی خواردن له ناو منداڵاندا
وێستگە ستایل-
زۆربه‌ی دایکان و باوکان ڕووبه‌ڕووی کێشه‌ی که‌م خواردن و که‌می ئیشتهای منداڵان ده‌بنه‌وه به تایبه‌ت له ته‌مه‌نی ( ۲ ـــ ۸ ساڵ ) دا و نازانن چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م حاڵه‌ته‌دا بکه‌ن .
هۆکاره‌کانی که‌می ئاره‌زووی خواردن له‌ناو منداڵدا:
1- ئازار : وه‌ک له کاتی ددانی تازه‌دا ، بریندار بوونی زمان و ناو لێو به هۆی ڤایرۆسه‌وه ، ئازار و پێچی ناوسک ، قه‌بزی به‌رده‌وام .
2- په‌تا و هه‌ڵامه‌ت ، هه‌وکردنی له‌وزه‌تێنی درێژخایه‌ن یان دووباره‌بوو ، هه‌وکردنی گوێی ناوه‌ڕاست.
3-به زه‌حمه‌ت پاروو قووت دان : وه‌ک گه‌وره‌بوونی له‌وزه‌تێن ، ئه‌دینوێد.
4- ترس و دڵه ڕاوکێ : بۆ نموونه له خوێندگا یان بوونی ئاژاوه و ناکۆکی و شه‌ڕی نێوان دایک و باوک.
5- پێدانی خواردنێ که مناڵه حه‌زی لێ نه‌کات.
6- خواردنی پسکیت و چپس و شیرینی و شه‌ربه‌ت و خواردنه‌وه گازیه‌کان به تایبه‌ت ماوه‌یه‌کی که‌م پێش ژه‌مه‌کان.
7- شێوازی هه‌ڵه له مامه‌ڵه کردن له کاتی خواردن : وه‌ک تووڕه بوون له مناڵ یان لێدانی بۆ ئه‌وه‌ی به زۆر نان بخوات یان لۆمه کردنی کاتی خواردن .
8- که‌می جووڵه و سستی مناڵ : به هۆی زۆر سه‌یرکردنی ته‌له‌فزیۆن یان به‌کارهێنانی ئایپاد و مۆباێڵه‌وه.
9- زۆر پێدانی شێر به تایبه‌ت پاش ته‌مه‌نی یه‌ک ساڵ و لێ نه‌بڕینه‌وه‌ی شیر پاش دوو ساڵ له‌گه‌ڵ دره‌نگ پێدانی خواردن به مناڵ ( پێویسته دوای چوار مانگی شۆربا و سریلاک بدرێت به مناڵ ).
10- شه‌ونخوونی : پێویسته مناڵی ژیر ته‌مه‌ن ۱۲ ساڵ شه‌وانه سه‌عات نۆ خه‌وتبێت له هه‌موو وه‌رزه‌کان .
11- گرنگی نه‌دان به مناڵ و یاری نه‌کردن له گه‌ڵی دا و به جێ هێشتنی بۆ ماوه‌ی زۆر به ته‌نها .
12- هه‌ندێ جار مناڵه‌که وه‌ک شێوازێک به‌کاری دێنێت بۆ سه‌رنجڕاکێشانی دایک و باوک.
13- بوونی کرمی ڕیخۆڵه ، هه‌ندێ هه‌وکردنی گه‌دده و ڕیخۆڵه‌کان.
گرنگترین ڕێنمیایه‌کان و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌رکردنی :
1- دوورکه‌وتنه‌وه له عینادی کردن له‌گه‌ڵ منداڵ تا به‌زۆر خواردن بخوات .
2- به زۆری ئه‌و خواردنانه‌ی بۆ ئاماده بکات که حه‌زی لێ ئه‌کات به‌مه‌رجێک خۆراکی ته‌ندروست بێت .
3- ئاماده‌کردنی خواردن به شێوازی سه‌رنج ڕاکێش و ڕازانده‌وه‌ی ، پێدانی خواردنی تازه.
4- هاندانی مناڵ : بۆ نموونه پێ بڵێ ئه‌گه‌ر بۆ هه‌فته‌یه‌ک خواردن بخوێت یاریه‌کی تازه‌ی وه‌ک پاسکیل یا بووکێکی تازه‌ت بۆ ده‌کڕم یان ده‌تبه‌م بۆ شوێنی یاری کردن، به‌ڵام به‌ڵێنه‌که‌ت جێ به جێ بکه .
5- له قاپێکی گه‌وره بڕێکی که‌م خواردنی بۆ تێ بکه ، یان له یه‌ک قاپ دا به‌یه‌که‌وه بیخۆن .
6- فێری مه‌که به‌رامبه‌ر ته‌له‌فزێون و ئایپاد و مۆبایڵه‌وه خواردن بخوات به‌ڵام خۆت مۆبایڵ به‌کار مه‌هێنه له کاتی خواردنـ له بری ئه‌وه قسه‌ی خۆشی له‌گه‌ڵ دا بکه .
7- پێدانی شروبی ڤیتامین بی کۆمپلێکس و زنک و ڤیتامین دی له ژێر چاودێری پزیشک .
8- به‌کار نه‌هێنانی شروبی ئیشتها به بێ ڕێنمیایی پزیشکی پسپۆڕ.
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی
پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی
PM:04:37:20/09/2018
ئه‌م بابه‌ته 13899
جار خوێنراوه‌ته‌وه